کەشناسیی: ئەمڕۆ لە هەموو ناوچەکان بارانبارین بەردەوام دەبێت

15-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە باشووری کوردستان بارانبارینی ناوبەناو بەردەوام دەبێت. کەشناسێک دەڵێت، ئەم شەپۆلەی بارانبارین سبەی کۆتایی دێت و دوو شەپۆلی دیکە لە رۆژانی هەینی و دووشەممەی داهاتوو هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی "باش" دەبارێت.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 15-11-2023، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ لە پارێزگای هەولێر و ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت. لە پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان ئەگەری نمەباران هەیە؛ لەسەر پارێزگاکانی سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە بارانبارین زیاتر دەبێت و هەندێک کات بارانبارینی بەلێزمە و مامناوەند دەبێت".
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی پێنجشەممەوە کەشناسی دەڵێت، "ئاسمان هەور و نیمچەهەور دەبێت و ئەگەری نمەباران لە سەنتەری پارێزگاکاندا هەیە".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسیی ئەمڕۆ چوارشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ ناوبەناو لە هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و لە شەوەوە کاریگەریی بەتەواوی لاواز دەبێت و دوای لاوازبوون سبەی کۆتایی دێت. بەڵام رۆژی هەینی شەپۆلێکی دیکە بەشێکی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و هەردوو ئیدارەی سۆران و راپەڕین بارانی باش دەبارێت و لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان لاواز دەبێت".
 
محەممەد کەمال ئاماژەی بەوەشکرد، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی بارانی "بەهێز" هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و مەترسی لافاوی هەیە و پلەی گەرماش نزیکەی هەشت پلە دادەبەزێت.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پلەی گەرمای باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر؛ 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی؛ 19 پلەی سیلیزی
دهۆک؛ 21 پلەی سیلیزی
کەرکووک؛ 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە؛ 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ؛ 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان؛ 23 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران؛ 12 پلەی سیلیزی
سۆران؛ 19 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.