لە سنووری ئاکرێ مینی پاسێک وەرگەڕا و 11 کەس برینداربوون کە 10یان قوتابین

15-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکی سنووری ناحیەی دینارتە لە قەزای ئاکرێ، مینی پاسێکی قوتابییان وەرگەڕا و لە ئەنجامدا 10 قوتابی و شۆفێرەکە برینداربوون. گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێت، تەندروستیی هەشت لە بریندارەکان باش نییە.
 
رووداوەکە ئەمڕۆ لە نزیک دووڕێیانی گوندی ئامادا لە ناحیەی دینارتە روویداوە. نێچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "مینی پاسەکە 11 کەسی تێدابووە هەموویان بریندارن، لەو ژمارەیە دوویان لە ئاکرێ نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت و سێ کەسیشیان رەوانەی دهۆک کراون".
 
گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ ئاماژەی بەوەشکرد، برینی هەشت لە بریندارەکان سەختە و تەندروستییان "باش نییە" و هەموویان لەژێر چاودێریی پزیشکدان.
 
قوتابییەکان کچ و کوڕن و تەمەنیان لەنێوان 13 بۆ 19 ساڵدایە.
 
ئازاد تەها، گوتەبێژی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، رووداوەکە لە دووڕێیانی گوندی ئامادا روویداوە، بریندارەکان 10یان قوتابین و یەکێکیشیان شۆفێرەکەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.