خێزانێکی رۆژئاوای کوردستان جگە لە نانە وشکە هیچیان نییە بیخۆن

15-12-2024
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
خێزانێکی رۆژئاوای کوردستان دوای چەندین ساڵ ئاوارەیی ئێستا لە مزگەوتێکی سماقوڵی دەژین
خێزانێکی رۆژئاوای کوردستان دوای چەندین ساڵ ئاوارەیی ئێستا لە مزگەوتێکی سماقوڵی دەژین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

خێزانێکی رۆژئاوای کوردستان لەنێوان هەولێر و سلێمانی گیریان خواردووە. نە رێگەیان پێدەدرێت بێنە هەولێر، نە بگەڕێنەوە بۆ سلێمانی. تاکە خۆراکی خێزانەکە نانی وشکە.
 
چەند ساڵێک لەمەوبەر بەهۆی مەترسییەکانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە، سووریا بەرەو لوبنان جێدەهێڵن. پار بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە، دووبارە ئاوارە دەبن و روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و لە سلێمانی نیشتەجێ دەبن. 
 
خێزانەکە دوای دوو مانگ مانەوە لە سلێمانی کارتی نشینگەیان پێنادرێت، هەوڵدەدەن بێنە هەولێر، بەڵام رێگەیان پێنادرێت و لە مزگەوتێکی سماقوڵی دەمێننەوە.  
 
یەحیا مستەفا، سەرۆکی خێزانەکەیە و دەڵێت، "لەبەر شەڕی سووریا چوومە لوبنان و لەوێش بووە شەڕ و هاتینە ئێرە. وەڵا بمرین باشترە لەم حاڵەی کە تێیداین، نازانم ئەمە تاقیکردنەوەی خودایە یان چییە. هەر مرۆڤێک منداڵی هەبێت و منداڵەکەی برسییەتی بکێشێت دەزانێ چ هەستێکە. منداڵەکەم دەڵێت بابە ئەمڕۆش بە برسیەتی خەوتین بە تەنیا ئەو قسەیە بەسە بۆ مردن."
 
یەحیا مستەفا پێنج منداڵی هەیە، تەمەنییان لەنێوان یەک بۆ حەوت ساڵییە. 
 
میکایل و لاڤە شیرەخۆرەن و سێ رۆژە شیریان نەخواردووە.
 
سێ خوشکەکەی دیکەشی شەوانە لەبەر برسێتیی لەخەو خەبەرییان دەبێتەوە. 
 
لیلاف ئیبراهیم، دایکی منداڵەکانە و دەڵێت، "منداڵەکانم برسین، داوای شیر دەکەن و هیچ نییە پێیان بدەین، دوێنێ کوڕەکەم هاتووەتەوە بە بابی دەڵێت، بابە بابە دەزانم ئەمڕۆش بە برسیەتی دەنووین."
 
خێزانەکە بە پێنج هەزار دۆلار و بە قاچاخ هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و بۆ مانەوە پێویستیان بە کارتی نشینگەیە.
 
کارتی نشینگەیان پێنەدراوە و دوای چەندین ساڵ ئاوارە بوون، لە مزگەوتێکی سماقوڵی ژیان بەسەر دەبەن.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە. وێنە: Reuters

لە جەنگی غەززەدا 846 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون

رۆژنامەیەکی ئیسرائیل زیانی سوپاکەیان لە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 846 سەرباز کوژراون؛ 16 هەزار سەرباز بریندار بوون و 1500 سەربازیش دوو جار بریندار بوون.