رووداو دیجیتاڵ
راگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە، لە شەقامی 100 مەتری شۆفێری بارهەڵگرێکی سووتەمەنی "خەوی لێکەوتووە،" دواتر بەهۆی تیژڕۆییەوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە و گیانی لەدەستداوە.
عه‌قید كاوان عومه‌ر، لێپرسراوی هاتووچۆی خێرا رایگەیاندووە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 15-12-2025 له‌سه‌ر شه‌قامی 100 مه‌تریی سلێمانی، "ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگری سووته‌مه‌نی كه له تاسڵوجه‌وه به ئاراسته‌ی عه‌ربه‌ت رۆیشتووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی شۆفێره‌كه خه‌وی لێكه‌وتووه و له هه‌مان كاتدا تیژڕۆ بووه، كۆنترۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كێشاوه به ئامێرێکی قیرتاوکردن و پاشان خۆی کێشاوە به دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی بارهه‌ڵگر له جۆری (عادیله)دا."
بە گوتەی ئەو بەرپرسەی هاتووچۆی سلێمانی، "له ئاكامی ئه‌و رووداوه، شۆفێری تانکەرەکە گیانی له‌ده‌ستداوه، ئێستاش تیمه‌كانی هاتووچۆ له شوێنی رووداوه‌كه‌ن و هێڵكارییان ده‌ستپێكردووە."
بەپێی زانیارییەکان، ئەو شۆفێرەی تانکەرەکە کە گیانی لەدەستداوە، ناوی عەبدوڵڵا رەشید عارفە، خەڵکی سنووری چەمچەماڵە و بڕیارە تەرمەکەی ببرێتە مزگەوتی کوێخا رەئوف و دواتریش لە گۆڕستانی (گۆشت قوت) بەخاکبسپێردرێت.
عەبدوڵڵا رەشید لەدوای لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ خۆبەخشانە هاوکاریی خەڵکی کردووە و لە خنکان رزگاری کردوون. پێشتریش قسەی بۆ رووداو کرد و باسی لە رزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییەکی نابینا لە لافاوەکە دەکرد.
@rudaw.official ژمارەیەک گەنجی ناحیەی شۆڕش مەردانە فریای پیاوێکی بەتەمەنی نابینا دەکەون و لە خنکان رزگاری دەکەن
♬ original sound - Rudaw
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ