لە هەفتەیەکدا 4 کەس لە سنە بە گازی ماڵان گیانیان لەدەستداوە

4 کاژێر له‌مه‌وپێش
سینا سۆما
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە دەڵێ، لە ماوەی هەفتەیەکدا 13 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەهراوی بوون کە چواریان گیانیان لەدەستداوە.
 
بابەک هودائی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، هەفتەی رابردوو چوار کەس لە شاری سنە بەهۆی ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن خنکان و گیانیان لەدەستدا.
 
بە گوتەی بابەک هودائی، هەر هەفتەی رابردوو پێنج کەس لە شاری بانە، سێ کەس لە سەقز و یەک کەس لە دیواندەرە بەهۆی گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون و بۆ نەخۆشخانەکان گوێزرانەوە.
 
بەڕێوەبەری فریاکەوتنی پارێزگای سنە داوا لە هاووڵاتیان دەکات، بە رەچاوکردنی رێوشوێنی سەلامەتی، کۆنترۆڵکردن و چاککردنی بەردەوامی ئامێرە گەمکەرەوەکان بەتایبەت زۆپای گاز و دڵنیابوون لە هەواگۆڕکێی دروست لە ماڵەکانیدان، رێگری لەو جۆرە رووداوانە بکەن.
 
بەپێی ئامارە فەرمییەکانی پزیشکی دادی ئێران، تەنیا لە مانگی یەکەمی وەرزی پاییزی ئەم ساڵدا 221 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن ژەهراوی بوون کە 11 کەسیان گیانیان لەدەستداوە. 
 
لە هەمان مانگدا پارێزگای ورمێ بە 39 کەس، سنە بە 25 کەس و تەورێز بە 18 کەس، زۆرترین ژەهراویبوون بە گازی یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن تێیاندا تۆمارکراوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لوقمان وەردی، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەڵبەندی راپەڕینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی: لە بازگەیەک نەیانهێشت بچمە هەولێر

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەڵێت، "لە بازگەیەکی پارتی دیموکراتی کوردستان، رێگرییان لێکردم و نەیانهێشت داخیلی شاری هەولێر ببم."