بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان: یەک ملیار مەتر سێجا ئاو گلدراوەتەوە

16-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەم وەرزەی بارین تاوەکو ئەمڕۆ نزیکەی یەک ملیار مەتر سێجا ئاو لە بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان گلدراوەتەوە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو بۆ رووداو، 25 بەنداو لە هەرێمی کوردستان هەن، بەنداوەکانی دووکان، دەربەندیخان، گۆمەسپان و دهۆک چوار گەورەترینن و زۆرینەی ئاو لە بەنداوانەدا کۆگەکراوە.
 
رەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتیی بەنداو و کۆگەکانی ئاو لە هەرێمی کوردستان، 12ـی ئەم مانگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "جگە لە چوار بەنداوە گەورەکە، بەهۆی زۆریی بارینەوە، ئەم ساڵ زۆرینەی بەنداوە بچووکەکان سەرڕێژیان کردووە."
 
بەگوێرەی دوایین ئاماری بەنداوەکانی هەرێمی کوردستان، ئەم وەرزەی بارین بەنداوی دەربەندیخان زیاتر لە 5 مەتر بەرزبووەتەوە، بەنداوی دووکان زیاتر لە چوار مەتر و بەنداوی دهۆکیش نزیکەم نیو مەتر بەرز بووەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(بەرپرسیاری رەمەزان)

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی شەش کەسی لە دهۆک؛ چوار نەخۆش لە یەک ژووری کرێدا

کوردستان محەممەد، دایکێکی تەمەن 33 ساڵە، لەگەڵ هاوژین و چوار منداڵەکەی لە سنووری قەزای سێمێل لە ژیانێکی پڕ لە ئازاردا دەژین. نەک هەر هەژاری، بەڵکو نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی بەرۆکی ئەم خێزانەی گرتووە و ئێستا لە یەک ژووری کۆن و بێ کەلوپەلدا، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.