ئەلمۆنیتۆر: بە ئامادەکاریی نێچیرڤان بارزانی؛ سبەی مەزڵووم عەبدی و تۆم باراک لە هەولێر کۆدەبنەوە

16-01-2026
بەشار عەزیز
بەشار عەزیز @BasharAzeez2
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

چاوەڕوان دەکرێت سبەی شەممە، بە ئامادەکاریی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، کۆبوونەوەیەک لەنێوان فەرماندەی گشتیی هەسەدە و نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە شاری هەولێر بەڕێوەبچێت.
 
پێگەی (ئەل مۆنیتۆر)ـی ئەمریکی بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت سبەی شەممە تۆم باراک، نێردەی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە هەولێر کۆببێتەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەو ماڵپەڕە، ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی هەوڵێکی هاوئاهەنگیکراوی ئەمریکادایە بە ئامانجی رێگریکردن لە هەڵگیرسانی شەڕ و پێکدادانی سەرتاسەری لەنێوان هێزەکانی حکومەتی سووریا و هێزەکانی هەسەدە.
 
سەرچاوە ئاگادارەکان بە ئەل مۆنیتۆریان راگەیاندووە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆڵی سەرەکیی هەیە لە رێکخستنی ئەم دیدارە چاوەڕوانکراوەدا.
 
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هەرچەندە هەواڵەکە بڵاوکراوەتەوە، بەڵام گوتەبێژی نووسینگەی تۆم باراک ئامادە نەبووە هیچ لێدوانێک لەبارەی خشتەی کار و سەردانەکانی نێردەکەی ئەمریکا بدات.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(بەرپرسیاری رەمەزان)

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی شەش کەسی لە دهۆک؛ چوار نەخۆش لە یەک ژووری کرێدا

کوردستان محەممەد، دایکێکی تەمەن 33 ساڵە، لەگەڵ هاوژین و چوار منداڵەکەی لە سنووری قەزای سێمێل لە ژیانێکی پڕ لە ئازاردا دەژین. نەک هەر هەژاری، بەڵکو نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی بەرۆکی ئەم خێزانەی گرتووە و ئێستا لە یەک ژووری کۆن و بێ کەلوپەلدا، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.