پێشنوێژی مزگەوتی دایک لە کەلار لە گوتاردان دووردەخرێتەوە

16-01-2026
هونەر حەمید
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتاری مامۆستا شێرکۆ کەریم، پێشنوێژی مزگەوتی دایک لە کەلار نیگەرانیی لێدەکەوێتەوە و مامۆستای مزگەوتەکە تۆمەتبار دەکرێت بەوەی هێرشی کردووەتە سەر شەڕڤانان. ئەوقافی گەرمیان دەڵێت، بەدواداچوون دەکەن.
 
سەباح محەممەد، بەڕێوەبەری ئەوقافی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گوێ لە قسەکانی مامۆستاکە (شێرکۆ کەریم) دەگرین، ئەگەر قسەکانی هەڵەی تێدابێت، پێچەوانەی شەرع بێت، لەگەڵ یاسا و رێنوێنییەکانی وەزارەتی ئەوقاف دا نەگونجێت، بەدواداچوون دەکەین."
 
سەباح محەممەد ئاماژەی بەوەش کرد، "قسەمان لەگەڵ مامۆستاکە کردووە، گوتوویەتی باسی ئەحمەد شەرع و سووریا و پەکەکەم نەکردووە." دەشڵێت، "بە ناڕاستەوخۆ لەوانەیە قسەی کردبێت، بەڵام بە راستەوخۆ هیچ شتێکی نەگوتووە."
 
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقافی گەرمیان رایگەیاندووە، "بڕیارمان دا بە پێکهێنانی لیژنەیەکی تایبەتمەند، تاوەکو بگەینە دروستیی بابەتەکە و لە کۆتاییدا بەپێی یاسا و رێنوێنییەکان مامەڵە دەکەین."
 
هەر ئەمڕۆ، لە مزگەوتی بەختەوەری لە سلێمانی گوتاری هەینی گرژی و ئاڵۆزیی لێکەوتەوە. گوتارخوێنێک بەهۆی بەکارهێنانی "دەستەواژەی نەشیاو" بەرامبەر بە کوردانی رۆژئاوا و شەڕڤانان، لەلایەن نوێژخوێنانەوە ناڕەزایەتیی بەرامبەر دەربڕدرا و رێگریی لێکرا گوتارەکەی تەواو بکات؛ دواتریش گوتارخوێنەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر کرا.
 
بێڕێزیکردنەکە پشتڕاست ببێتەوە، مۆڵەتی گوتارخوێنیی ئەو مامۆستایە هەڵدەوەشێننەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

(بەرپرسیاری رەمەزان)

بەرپرسیاری رەمەزان؛ خێزانێکی شەش کەسی لە دهۆک؛ چوار نەخۆش لە یەک ژووری کرێدا

کوردستان محەممەد، دایکێکی تەمەن 33 ساڵە، لەگەڵ هاوژین و چوار منداڵەکەی لە سنووری قەزای سێمێل لە ژیانێکی پڕ لە ئازاردا دەژین. نەک هەر هەژاری، بەڵکو نەخۆشیی دەروونی و جەستەیی بەرۆکی ئەم خێزانەی گرتووە و ئێستا لە یەک ژووری کۆن و بێ کەلوپەلدا، چاوەڕێی دەستی خێرخوازانن.