لە حاجی ئۆمەران نزمترین پلەی گەرما تۆمارکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ نزمترین پلەی گەرما لە حاجی ئۆمەران تۆمارکراوە کە 11 پلە ژێر سفرە. هاوکات لە قەزای چۆمان شەش پلە ژێر سفر تۆمار کراوە. کەشناسێک پێشبینی دەکات، شەپۆلێکی نوێی بەفر و باران لە دووشەممەوە ناوچە جیاوازەکان بگرێتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما جێگیر دەبێت هاوشێوەی دوێنێ.
 
لەبارەی سبەیەوە کەشناسی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات، ئاسمان نیمچەهەور بێت و پلەی گەرما "کەمێک بەرز بێتەوە".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "پێشبینی دەکرێت یەکشەممە 18ـی ئەم مانگە لە نیوەڕۆوە لە سنووری پارێزگای دهۆک تاوەکو ئیدارەی سۆران بەفر و باران ببارێ. لە سنووری هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە و گەرمیان ئەگەری کەمێک نمەباران هەیە".
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئەو کەشناسە، دووشەممە "بارینی بەفر و باران زیاتر دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان و بەشێکی شارەکان بەفر دەبارێت؛ لەنێویاندا ئەگەر هەیە لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە بەفر ببارێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرما سبەی بەم شێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 9 پلەی سیلیزی
پیرمام: 5 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران: 2 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 6 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 8 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە: 7 پلەی سیلیزی
دهۆک: 8 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 8 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 8 پلەی سیلیزی

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک هاندەری ئامەدسپۆر. وێنە: AFP

چوونی هاندەرانی ئامەدسپۆر بۆ یاریگەی ئەرزەڕۆم قەدەخە کرا

بە بڕیاری لیژنەی ئاسایشی وەرزشیی پارێزگای ئەرزەڕۆمی باکووری کوردستان، لە یاریی نێوان ئەرزەڕۆمسپۆر و ئامەدسپۆردا هاندەرانی ئامەدسپۆر بۆیان نییە بچنە نێو یاریگە.