لە ماوەی 45 رۆژدا تەنیا 79 کەس لە هەولێر کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە

16-02-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەى ئامارێکى کۆمیسیۆنى باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی، لە 45 رۆژدا تەنیا 79 کارتى ئەلیکترۆنیى دەنگدان لەلایەن خاوەنەکانیان وەرگیراونەتەوە کە دووەم کەمترین ژمارەی وەرگرتنەوەى ئەو کارتەیە لەسەر ئاستى پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان.
 
کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق ئامارى 45 رۆژ (1 کانوونی دووەم تاوەکو 15ی شوبات)ی دابەشکردنى کارتى بایۆمەترى دەنگدانى لەسەر ئاستى پارێزگاکانى عێراق بڵاوکردەوە. 
 
بەگوێرەى ئەو ئامارە کەمترین ژمارەی وەرگرتنەوەى کارتى ئەلیکترۆنیى دەنگدان لە سنوورى پارێزگاى ئەنبار بووە، کە تەنیا 58 کارتى دەنگدان وەرگیراوەتەوە، لە دوای ئەویش هەولێر دێت، کە تەنیا 79 کەس کارتى ئەلیکترۆنیى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە.
 
رۆژی 15ى شوباتى 2024، محەممەد یونس، ئەندامى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند: ئەو کارتە ئەلیکترۆنیانەى دەنگدان پەیوەندار نین بەو کەسانەى تەمەنیان تازە گەیشتووتە ئەوەى مافى دەنگدانیان هەبێت، بەڵکو ئەوانەن کە پێشتر مامەڵەیان کردووە و کارتەکەیان وەرنەگرتووەتەوە.
 
لە ئامارەکەدا هاتووە، لە سلێمانى 346 کەس و لە دهۆک 106 کەس و لە کەرکووک 138 دەنگدەر کارتى بابۆمەترى دەنگدانیان وەرگرتووەتەوە. 
 
محەممەد یونیس گوتی: "هەر کات مامەڵەى کارتى ئەلیکترۆنیى دەنگدەر تەواو بێت و کارتەکەى چاپ بکرێت، رادەستى دەکرێتەوە".
 
لەسەر ئاستى عێراق بەغدا زۆرترین کارتى ئەلیکترۆنیى دەنگدانى تێدا دابەشکراوە، کە 2183 کارت بووە، دواتر پارێزگاى میسان دێت کە 923 کەس کارتەکەیان وەرگرتووەتەوە.
 

 

 

 
 
 
   
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.