سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات

16-05-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان دەکات و دەڵێت، "هیوادارم یەکگرتنەوەی قوتابییان و لاوان و دەرئەنجامەکانی کۆنگرەکەتان ببێتە هۆی بەهێزتربوونی شێوازی کار و رێکخستنتان."
 
لە پەیامەکەیدا سەرۆک مەسعود بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، "پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاری و بەرنامە و ئامانجەكانتان دووپات دەكەمەوە، ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی خۆشەویست هەیە لەژێر رۆشنایی هزر و بیری نیشتمانپەروەرانە و بەپێی بەرنامە و پلانی رێكوپێك قوتابی و لاوی پێگەیشتوو، زیرەك، خاوەن ئیرادە و داهێنەر بۆ وڵاتەكەمان پێبگەیێنن."
 
دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی:
 
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
 
بەڕێزان سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان
 
بەبۆنەی سەركەوتنی كۆنگرەی یەكگرتنەوە و هەڵبژاردنتان وەك سكرتێر و ئەندامانی مەكتەبی سكرتاریەتی یەكێتیی قوتابیان و لاوانی دیموكراتی كوردستان پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی ئێوە و سەرجەم قوتابی و لاوانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
 
هیوادارم یەكگرتنەوەی قوتابیان و لاوان و دەرئەنجامەكانی كۆنگرەكەتان ببێتە هۆی بەهێزتربوونی شێوازی كار و ڕێكخستنی قوتابیان و لاوان و خزمەتی زیاتری دۆزی قوتابیان و لاوانی ئازیزی كوردستانی لێ بكەوێتەوە.
 
لەو بۆنەیەدا پشتیوانیی خۆم بۆ داواكاری و بەرنامە و ئامانجەكانتان دووپات دەكەمەوە و ئەو چاوەڕوانییە لە ئێوەی خۆشەویست هەیە لەژێر ڕۆشنایی هزر و بیری نیشتیمانپەروەرانە و بەپێی بەرنامە و پلانی ڕێكوپێك قوتابی و لاوی پێگەییشتوو و زیرەك و خاوەن ئیرادە و داهێنەر بۆ وڵاتەكەمان پێ بگەیێنن و هەردەم لە خزمەتی دۆزی ڕەوای گەلی كوردستاندا بن.
 
دووبارە پیرۆزباییتان لێ دەكەم و هەر لە سەركەوتن و پێشكەوتنی بەردەوامدا بن.
 
مسعود بارزانی
16ی ئایاری 2025
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند بزنێکی مردارەوەبوو

لە دوو رووداوی جیادا؛ لە پشدەر و سلێمانی مین بە شوانێک و مێگەلێکدا تەقییەوە

سەرۆکی دەزگای کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناحیەی سەنگەسەری سەر بە قەزای پشدەر، مین بە مێگەلێکدا تەقیووەتەوە و 15 سەر ئاژەڵ مرداربوون. لە مێرگەپانیش مین شوانێکی بریندار کرد.