کەشناسی: پلەی گەرما 8 پلە بەرز دەبێتەوە

16-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی هەشت پلە بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک پێشبینی دەکات، لە یەکشەممەوە پلەی گەرما لە چەند ناوچەیەک 40 پلەی سیلیزی تێپەڕێنێت.
 
دوو رۆژە پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان دابەزیوە و کەشێکی فێنک دروست بووە. ئەمڕۆ هەینی کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەراورد بە دوێنێ، ئەمڕۆ پلەی گەرما سێ بۆ چوار پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسی ئاماژەی بەوە کردووە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ سێ بۆ چوار پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە.
 
محەممەد کەمال، پێشبینیکاری کەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت: "لە یەکشەممەوە تۆپەڵە هە‌وایه‌كی نیمچه‌گه‌رم دەگاتە ناوچەکەمان و كۆتایی بەو فێنكییه‌ دێت كه‌ ئێستا له‌ ناوچه‌كانماندا هەیە".
 
بەگوتەی ئەو کەشناسە بێت، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما لە گەرمیان دەگاتە 42 پلەی سیلیزی. هەروەها لە هەولێر 40 پلە، سلێمانی 35 پلە، هەڵەبجە 37 پلە، دهۆک 36 و لە کەرکووکیش پلەی گەرما دەگاتە 41 پلەی سیلیزی.
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە باشووری کوردستان بەمشێوەیە دەبێت: 
هەولێر: 35  پلەی سیلیزی
سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34  پلەی سیلیزی 
کەرکووک: 38 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی
سۆران: 34 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پارتی و یەکێتی لە پیرمام

ئەنجامی کۆبوونەوەی پارتی و یەکێتی؛ "پرسەکان دەبرێنەوە مەکتەبی سیاسی و تاوتوێ دەکرێن"

شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تیمی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبوونەوە و بەستەڵەکی نێوانیان لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردنی عێراقەوە تاوەکو ئێستا تواندەوە.