ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان: نزیکەی 200 هێکتار لە دارستانەکانی سنە سووتاون

16-08-2025
سینا سۆما
دیمەنێکی ئاگرەکە
دیمەنێکی ئاگرەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان دەڵێ، بەهۆی ئاگری ئەم دواییەی دارستانەکانی سنووری گوندەکانی بەرقەروو، لەنگەرێز و نگڵی شاری سنە زیاتر لە 200 هێکتار لە دارستان سووتاوە.
 
لە نیوەڕۆی 13ـی ئابی 2025ـەوە ئاگر لە دارستانەکانی سنووری سێ گوندی سەر بە شاری سنە کەوتەوە و ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە لە لایەن ژینگەپارێزان، خەڵکی ناوچەکە و تیمەکانی فەرمانگەی پاراستنی ژینگە شارەکەوە کوژایەوە. 
 
ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئابی 2025، عیرفان حوسێنی، ژینگەپارێز و ئەندامی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئاگرەکە دارستانەکانی نێوان گوندەکانی بەرقەروو، لەنگەرێز و نگڵی شاری سنە گرتەوە. دارستانەکانی ئەو ناوچەیە لە چەند لاوە ئاگریان گرت".
 
عیرفان حوسێنی گوتی: "هەر لە سەرەتاوە تیمەکانی کۆمیتەی لادێکانی ئەنجوومەنی سەوزی چیای مەریوان و تیمێکی فەرمانگەی پاراستنی ژینگەی شاری سنە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەشدار بوون و بە هاوکاریی ژینگەپارێزانی خۆبەخش و خەڵکی ناوچەکە، دوای دوو رۆژ ئاگرەکە بە تەواوی کۆنترۆڵ کرا."
 
سەبارەت بە زیانەکانی ئاگرکەوتنەوەکە، عیرفان حوسێنی بە رووداوی راگەیاند، بە پێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکانی ئەنجوومەنی سەوزی چیا و ئەو ژینگەپارێزانەی لە ناوچەکەدا بوون، لە ئاگرەکەی دارستانەکانی هەر سێ گوندی بەرقەروو، لەنگەرێز و نگڵدا زیاتر لە 200 هێکتار لە دارستان سووتاوە.
 
ژینگەپارێزێکی خۆبەخشیش کە لە کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا بەشداربووە، بە رووداوی راگەیاند، پێیان وایە بە ئەنقەست ئاگر لە دارستانەکان بەردەدرێ و کەس یان کەسانێک دەیانەوێ بیانسووتێنن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.