رووداو دیجیتاڵ
تەرمی هاووڵاتییەکی عەرەب لە هۆتێلێکی هەولێردا دۆزراوەتەوە و گوتەبێژی پۆلیسیش دەڵێت:"تەرمەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت".
ئەمڕۆ پێنجشەممە 16.9.2021 هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، کاژێر 11:30ی پێشنوەڕۆ هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە لە بوونی تەرمێک لە هۆتێل (سۆما) لە شەقامی سوڵتان موزەفەر".
هۆگر عەزیز دەڵێت :"دوای چوونی تیمێکی پۆلیس بۆ شوێنەکە، دەستکرا بە لێکۆڵینەوە دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (ئەحمەد ئیبراهیم محەممەد)، تەمەن (52) ساڵ بە رەچەڵەک عەرەب، خەڵکی نەینەوا، کە لە بازاڕی لەنگەی شاری هەولێر کاری دەکرد لە هۆتێلەکە گیانی لەدەستداوە".
ئەو کەسە بە تەنیا لە هەولێر ژیاوە، هۆگر عەزیز دەڵێ:" تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی بزانرێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ