وەزارەتی ناوخۆ: ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی خوێندنی باڵا بۆ دەرەوەی وڵات بڵاودەکەینەوە

16-10-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکانی خوێندنی باڵا بۆ دەرەوەی وڵات بەگوێرەی خاڵە بەدەست هاتووەکان بڵاودەکەنەوە. وەزارەتی داراییش لە راگەیێندراوێکدا داوا دەکات، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تاوەکو ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، تاوەکو 19ـی ئەم مانگە کارەکانیان تەواو بکەن.
 
رۆژی دووشەممە، 16ـی ئۆکتۆبەری 2023، لیژنەی ناوەندی خوێندن لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە. بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتەکە، یەکلاییکردنەوەی ناوی بەربژێرانی خوێندن لە دەرەوەی وڵات بۆ هەردوو ئاستی ماستەر و دکتۆرا نێوەڕۆکی کۆبوونەوەکە بووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت، "دوای تاوتوێکردنی پسپۆڕییەکان و کورسی تەرخانکراو، لە ئاییندەیەکی نزیکدا ناوی بەربژێرە سەرکەوتووەکان بۆ دەرەوەی وڵات بەگوێرەی خاڵە بەدەستهاتووەکان بڵاودەکەینەوە."
 
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، چەند کورسییەک ماونەتەوە بۆ کێبڕکێکردن لەنێوان دەرچووانی گەڕی دووەم کە لە ئاستی ماستەر 17 کورسی و ئاستی دکتۆراش چوار کورسین.
 
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، ئەو دەرچووانەی خولی دووەم کە مامەڵەکانیان پێشکێش نەکردووە بە زووترین کات سەردانی بەشی دیراسات بکەن لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بۆ ئەوەی ناویان بچێتە نێو کێبڕکێکەوە.
 
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو فەرمانبەرانەی لە تاقیکردنەوەی خوێندنی باڵا دەرچوون و تاوەکو ئێستا مامەڵەی خوێندنی باڵایان نەکردووە، پێویستە تاوەکو 19ـی ئەم مانگە سەردانی دیوانی وەزارەتەکە بکەن بۆ پێشکێشکردن و تەواوکردنی مامەڵەکانیان، لەدوای ئەو رێککەوتەوە هیچ مامەڵەیەک وەرناگرن مافی مۆڵەت وەرگرتنیان دەفەوتێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.