رووداو دیجیتاڵ
لە فێستیڤاڵی دارخووما و خوورما لە بەغدا، بەرهەمە جۆراوجۆرەکانی خوورمای عێراقی نمایش کراون. فێستیڤاڵەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی رەزگەریی وەزارەتی کشتوکاڵەوە لەژێر ناوی "دارخوورماکانمان ناسنامەمانە" رێکخراوە.
د. هادی هاشم یاسری، بەڕێوەبەری گشتیی بەڕێوەبەرایەتیی رەزگەری دەڵێت، "لەم هۆڵەدا زیاتر لە 100 جۆری خوورمای عێراقی هەیە، لەگەڵ خستنەڕووی تەکنیکی نوێی بەرهەمهێنانی خوورما و چاندن و گەورەکردنی دارخووما. هەروەها کۆمەڵێک توێژینەوەش لەبارەی چۆنییەتی چاندن و گەورەکردنی دارخووما و چارەسەرکردنی نەخۆشییەکانی."
لە عێراق 600 جۆری خوورما هەن. بە مەبەستی زیادکردنی دارخوورما و بەرهەمەکەی بۆ ئەوەی لەڕووی کوالێتی و بەرهەمەوە بەرزترینی جیهانی بێت. بەڕێوەبەرایەتیی رەزگەریی بانکێکی تۆوی دامەزراندووە.
پڕۆژەی تەونە کشتوکاڵ کە تێیدا بەرهەمی خوورما لە رێگەی جین و بۆماوەیی زیاتر دەکرێت، لە 2009وە لە عێراق دەستیپێکردووە.
فازڵ سالم، بەڕێوەبەری کارگەی بەغدا بۆ رێنمایی لە بەڕێوەبەرایەتی رەزگەری دەڵێت، "ئێمە کۆمەڵێک کار دەکەین، لەوانە بە پیشەسازیکردنی خوورما، پاکت و کەپسکردن لەگەڵ دروستکردنی دۆشاو، جگە لەمەش لە خوورما هەندێک شت دروست دەکەین وەک دەروازەی عەشتار و کاری جوانکاریی و هەموو ئەو کارانەی لە خوورما دروست دەکرێن."
بەگوێرەی داتاکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق، لە 2022 دا عێراق زیاتر لە 650 هەزار تۆن خوورمای هەناردەی دەرەوە کردووە، ساڵی رابردووش هەناردەکردنی ئەو بەرهەمە، بۆ زیاتر لە 725 هەزار تۆن زیادی کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ