کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر عادیلە خانم بە "شازادەی ئازایەتی" ناو دەبات

16-12-2020
هەڵۆ کاکەوەیس @halo_kakawais
نیشانەکردن بەریتانیا عادیلە خانم هەڵەبجە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تویتەری کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر تویتێک لەسەر عادیلە خانم دەکات و دەڵێت لای بەریتانییەکان بە ''شازادەی ئازایەتی ناسراوە''.
 
عادیلە خانم لەدایکبووی ساڵی 1847 بووە، ژنێکی دەسەڵاتدار و کارگێری ھۆزی جاف بووە، ھاوسەری عوسمان پاشای جاف و کچی عەبدولقادر بەگی ساحێبقڕان و دایکی ئەحمەد موختار جاف و تاھیر بەگی جافی دوو شاعیری ناوداری کورد بووە. لە سەردەمی خۆیدا ئینگلیزەکان پێیان گوتووە: "شاژنی بێتاجی شارەزوور."
 
لە بەشێکی دیکەی تویتەکەی کۆنسوڵخانەی بەریتانیا لە هەولێر هاتووە: ''عادیلە خانم (ئافرەتێکی دادوەر): لەلایەن بەریتانییەکانەوە بە 'شازادەی ئازایەتی' ناسراوە. عادیلە خانم یەکەم حاکمی بەڕێوەبەر بووە لە هەڵەبجە لە ساڵی 1919. لە خانەوادەیەکی فەرمانڕەوا لە ساڵی 1847 لە سنە لە دایکبووە کە دووەم گەورە شاری کوردستانی ئێرانە.''
 
عادیلە خانم لە بەھاری 1924دا و لە تەمەنی 65 ساڵیدا لە شاری ھەڵەبجە کۆچی دواییکرد و لە گۆڕستانی عەبابەیلێی نزیک ھەڵەبجە بە خاک سپێردرا.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە