لە خارپێت وایەری بارگاویکردنەوەی مۆبایل لە گەدەی مێرمنداڵێک دەرهێنرا

16-12-2022
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای خارپێتی باکووری کوردستاندا شاحینەی مۆبایل و تۆقەی قژ لە گەدەی مێرمنداڵێک دەرهێنران. 
 
ئەو مێرمنداڵە کە خانەوادەکەی نایانەوێت لە میدیاکان دەربکەوێت و ناوی بهێنرێت، تەمەنی 15 ساڵە و خەڵکی ئامەدی باکووری کوردستانە. بە گوتەی دایک و باوکی، ئەو منداڵە ماوەیەک بوو تووشی دڵ تێکهەڵاتن و رشانەوە ببوو. بە مەبەستی نۆڕین گواستراوەتەوە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای خارپێت. 
 
پڕۆفیسۆر دکتۆر یاشار دۆغان، پزیشکی خۆراک لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی خارپێت، چارەسەری ئەو منداڵەی لەڕێی هەناوبینییەوە کرد و رایگەیاند کە ئەمە دیاردەیەکی دەگمەنە و پەیوەندیی بە باری دەروونییەوە هەیە.
 
دەقی گوتەکانی دکتۆر یاشار دۆغان، پزیشکی خۆراک
 
"نەخۆشەکەمان، دوای ئەوەی لە دیاربەکرەوە گواسترایەوە لامان، ئامادەکاریی پێویستی بۆ کرا. تیشکی هەناوبینی (نازوور)ی بۆ کرا. لە ئەنجامدا شاحینەی مۆبایل و تۆقەی قژ دەرهێنرا. دوای دوو کاژێر نەخۆشەکە نێردرایەوە ماڵەوە. بێگومان قووتدانی ئەو جۆرە کەرەستانە لەلایەن کەسێکی تەمەن 15 ساڵەوە بە هەڵکەوت نییە. بەڵکو هۆکارێکی دەروونیی لەپشتە. بۆ ئەم مەبەستە رێنمایی و پێشنیازی پێویستی دەروونیمان بە خانەوادەکەی دا." 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ساتی گەیشتنەوەی دیلەکانی هەسەدە بۆ حەسەکە

232 شەڕڤانی دیلیی هەسەدە ئازاد کران و گەڕانەوە بۆ حەسەکە

دوای چاوەڕوانییەکی سەخت و درێژخایەن، دواجار 232 شەڕڤانی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کە لای حکومەتی سووریا دیل بوون، ئازاد کران و گەڕانەوە نێو خێزانەکانیان لە حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان.