کۆمیسیۆن: تا کاژێر 12:00 رێژەی بەشداریی لە کەرکووک 39% بووە

16-12-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردنی تایبەت بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و کەرکووک لەلایەن بەرپرسانی کۆمیسیۆن و ئیدارەی ناوچەکانەوە بڵاودەکرێتەوە.
 
بەگوێرەی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە کەرکووک بۆ رووداو، تا کاژێر 12:00 رێژەی بەشداریی لە هەڵبژاردن لە شارەکەدا 39% بووە.
 
رێژەی بەشداری لە بەشێک لە ناوچەکانی دیکە، بەگوێرەی کۆمیسیۆن:
 
زاخۆ: 45% تا کاژێر 12:00
 
شێخان: 45% تا کاژێر 12:00
 
خانەقین: 45% تا کاژێر 12:00
 
عەربەت: 35.5% تا کاژێر 13:00
 
کەلار: 80% تا کاژێر 14:00
 
دووزخورماتوو: 58% تا کاژێر 14:00
 
دهۆک: 43% تا کاژێر 14:00
 
مەخموور: 70% تا کاژێر 14:30
 
هەولێر: 60% تا کاژێر 15:00
 
گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، ئامێرەکانی دەنگدان هیچ جۆرە کێشەیەکیان نییە؛ باس لەوەش دەکات، 24 کاژێر دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی گشتی، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بڵاودەکرێتەوە.
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ـی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و گوتی، "ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، دەرگای 565 بنکەی دەنگدانی کردەوە بۆ پێشوازیکردن لە هێزە ئەمنییەکان و سوپا کە ژمارەیان سەروو یەک ملیۆن دەنگدەرە؛ هەروەها 35 بنکەی دەنگدانی بۆ ئاوارەکان کردەوە، کە ژمارەیان سەروو 48 هەزار دەنگدەر دەبێت. پڕۆسەکە بەشێوەیەکی زۆر رێکخراو و باش بەڕێوەدەچێت. بنکەکانی دەنگدان لەلایەن لیژنەی ئەمنیی کۆمیسیۆن و هێزە ئەمنییەکانەوە پارێزراون".
 
جومانە غەلای هەروەها گوتی، "ئەو دەنگدەرەی ناوی لە هەڵبژاردنی تایبەت هەیە و نەچووەتە دەنگدان، لە رۆژی هەڵبژاردنی گشتیدا مافی دەنگدانی نابێت، بەهۆی ئەوەی کارتەکەی نایخوێنێتەوە"؛ باسی لەوەشکرد، "کاژێر شەش پڕۆسەی دەنگدان کۆتاییدێت، ئامێرەکان لەو کاژێرەدا دەکوژێنەوە و کارمەندانی کۆمیسیۆن کۆپییەک لە راپۆرتێکی ئەلیکترۆنی رادەستی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان دەکەن. دواتر سندووقەکان دەکرێنەوە و ژماردنی دەستی ئەنجام دەدرێت. ئەنجامی بەرایی ئەم هەڵبژاردنە تایبەتەش لەگەڵ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی گشتی رادەگەیێندرێت، ئەوەش دوای 24 کاژێر دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردنی گشتی". 
 
بۆ هەڵبژاردنی گشتیی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق کە 18ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت، 16 ملیۆن و 158 هەزار و 788 کەس مافی دەنگدانیان هەیە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.