مونیرە قازی محەممەد: نزیکە خەونەکانی باوکم لە رۆژئاوای کوردستان بێنەدی

17-01-2025
مالیک محەممەد
مونیرە قازی، کچی قازی محەممەد
مونیرە قازی، کچی قازی محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مونیرە قازی، کچی قازی محەممەد خۆشحاڵی خۆی بە کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دەردەبڕێت و دەڵێت: "خەونەکانی باوکم لە رۆژئاوای کوردستان نزیکە بەدیبێن".
 
رۆژی هەینی، 17ـی کانوونی دووەمی 2025، مونیرە قازی لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا رایگەیاند: "لەکاتێکدا لە رۆژی دووی رێبەندان نزیک دەبینەوە، پاڵپشتی خۆم بۆ گەلی کورد و رۆژئاوای کوردستان دەردەبڕم؛ هەروەها دەستخۆشی لە تێکۆشانی جەنابی کاک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزڵووم کۆبانێ دەکەم."
 
کچەکەی قازی محەممەد دەڵێت: "سوپاسی هەموو ئەو کەسانەش دەکەم کە بۆ یەکدەنگی و یەکگرتنەوەی ماڵی کورد لە رۆژئاوای کوردستان تێدەکۆشن. خەونەکانی باوکم لە رۆژئاوای کوردستان نزیکە بەدیبێن. هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو دڵسۆزانی گەلی کورد دەخوازم."
 
رۆژی 16ی کانوونی دووەمی 2025، سەرۆک بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کرد. 
 
بارەگای بارزانی لەو بارەیەوە بڵاویکردەوە: "لەم دیدارەدا دۆخی سووریا و دوا پێشهاتە ئەمنی و سیاسییەکانی سووریا و هەروەها چوارچێوەی گشتیی مامەڵەکردنی لایەنە کوردییەکان لەگەڵ بارودۆخی تازەی سووریا و چۆنیەتیی گرتنەبەری هەڵوێستێکی هاوبەشی لایەنە کوردییەکانی سووریا تاوتوێ کرا." 
 
ئەمڕۆش مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هەسەدە لەو بارەیەوە لە پۆستێکی ئێکس دا نووسی: "کۆبوونەوەمان لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی جێگەی دڵخۆشی بوو."
 
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "باسی ئەو گۆڕانکارییانەمان کرد کە سووریا پێیدا تێدەپەڕێت و پێکەوە جەختمان لەوە کردەوە کە پێویستە هەڵوێستی کورد لە سووریا یەک بێت و دەبێت ئەو دیالۆگەی لەگەڵ شام دەکرێت، بە شێوەیەکی ئاشتییانە مافی گەلی کورد بپارێزێت؛ هەروەها جەختمان لەوە کردەوە کە گرنگیی یەکێتیی کورد و ئارامیی ناوچەکە بەگشتی بەرپرسیارێتیی هەموومانە و پێکەوە هاوکار دەبین."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەرۆک هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان

400 سەرۆک هۆز و کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی وان پەیامێک ئاراستەی پەکەکە دەکەن

سەرۆک هۆز و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی پارێزگای وان لە باکووری کوردستان، پشتیوانیی خۆیان بۆ پرۆسەی ئاشتی دەربڕی و پەیامێکیان ئاراستەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) کرد. دەڵێن، بۆ سەرخستنی پرۆسەکە پێویستە هەموو کەس و لایەنێک رۆڵ بگێڕن