لە دێرەلووک درۆنێک دەکەوێتە خوارەوە و گەنجێک بریندار دەکات

17-01-2025
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە ناحیەی دێرەلووکی سەر بە قەزای ئامێدی، بەهۆی کەوتنی درۆنێک گەنجێک بریندار دەبێت.
 
هەینی، 17-1-2025، کارزان مەھدی، ھاونیشتمانییەکی ناحیەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی درۆنێک گەنجێکی ناحیەکە بە ناوی وەھبی سادق، تەمەن 25 ساڵان برینداربوو، لە نەخۆشخانەی ئامێدی چارەسەری وەردەگرێت". 
 
رووداوەکە لەناوچەی گێرا چەلکێ لە نزیک ناحیەی دێرەلووک روویداوە. بەگوێرەی قسەی هاونیشتمانییەکە، بۆ گەڕان چووبوونە ناوچەکە.
 
هاونیشتمانییەکە گوتی، نازانن درۆنەکە سەر بە چ لایەنێکە، بەڵام شەڕی تورکیا و پەکەکە لە ناوچەکە هەیە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای بزووتنەوەی گۆڕان لە گردی زەرگەتە لە سلێمانی.

ئەمڕۆ دوایین رۆژ بوو بۆ کۆنفرانسی گۆڕان؛ کەی دەیکەن؟

هەرچەندە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆی وەکو دواکات بۆ بزووتنەوەی گۆڕان دیاریکردبوو کۆنفرانسی گشتیی بکات، بەڵام بزووتنەوەکە کۆنفرانس ناکات. بەرپرسێکیان دەڵێت: "سەرەتای ساڵی نوێ کۆنفرانسی یەکلاکەرەوە دەکرێ".