ڤاتیکان بۆ نێچیرڤان بارزانی: پاپا به‌ رێز و خۆشه‌ويستييه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت

17-02-2024
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پۆل گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پۆل گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان
نیشانەکردن نێچیرڤان بارزانی لە کۆنفرانسی میونشن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لەچوارچێوەی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ڤاتیکان باسیان لە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، دۆخی پێکهاتەکان و رەوشی غەززەیان کرد. 
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، رۆژی 17ـی شوباتی 2024 رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و پۆل گاڵاگه‌ر، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان تاوتوێی دۆخی ئەمنی و پێکهاتەکان لە عێراق و بە تایبەت لە هەرێمی کوردستان کرد. 
 
لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستاندا هاتووە، "وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ڤاتيكان خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى زياترى په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان نيشاندا و ستايشى دۆخى پێكهاته‌كان و پێكه‌وه‌ژيانى له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد."
 
وەزیرەکەی ڤاتیکان بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا دووپاتى كرده‌وه‌، كه‌ "قه‌داسه‌تى پاپا به‌ رێز و خۆشه‌ويستييه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت."
 
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى سوپاس و پێزانينى بۆ پشتگيريى به‌رده‌وامى ڤاتيكان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى، "سڵاو و رێزى پێشكه‌ش به‌ قه‌داسه‌تى پاپا كرد. 
 
"هه‌روه‌ها نێچیرڤان بارزانی جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ بۆ هه‌موو پێكهاته‌كانى، وڵاتى پێكه‌وه‌ژيان و يه‌كتر قبووڵكردن و لێبورده‌يى ده‌بێت." بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پۆلیسی بەریتانیا

بەریتانیا چوار کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیی بۆ ئێران دەستگیر کرد

پۆلیسی بەریتانیا رایگەیاند، چوار کەسیان بە تۆمەتی سیخوڕی بۆ دەزگایەکی هەواڵگریی بیانی، کە پەیوەندیی بە ئێرانەوە هەیە، دەستگیر کردووە. گومانلێکراوەکان چاودێریی شوێن و کەسایەتییەکانی سەر بە کۆمەڵگەی جووەکانیان لە لەندەن کردووە.