نێچیرڤان بارزانی بەبۆنەی مانگی رەمەزان: لە خوا داواکارین ببێتە سەرەتای کۆتایی ئازار و کێشەکان

17-02-2026
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، پەیامێکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، "لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزه‌ ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان."
 
لیژنەی باڵای بینینی مانگ لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی رۆژی چوارشەممە 18ی شوباتی وەکو یەکەم رۆژی مانگی رەمەزانی ئەم ساڵ دیاریکرد. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بەو بۆنەیەوە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هیوادارم هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان و هەموو ناوچەکە."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان کە هەمیشە ناسنامەی جوانی هەرێمی کوردستان بووە."
 
هەروەها نێچیرڤان بارزانی دەشڵێت، "لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزه‌ ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان و پەیامی ئاشتی و تەبایی لە هەموو جیهاندا بڵاوببێتەوە."
 
دەقی پەیامی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی مانگی رەمەزانی پیرۆز:
 
هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، به‌ گه‌رمی لە موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان پیرۆز دەکەم. هیوادارم هاتنی ئەم مانگە پیرۆزە، ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت و سەقامگیری بۆ گەلی کوردستان و هەموو ناوچەکە.
 
با ئەم بۆنە ئایینییە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پێکەوەژیان کە هەمیشە ناسنامەی جوانی هەرێمی کوردستان بووە.
 
لە خودای مەزن داواکارین ئەم مانگە پیرۆزه‌ ببێتە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئازار و کێشەکان و پەیامی ئاشتی و تەبایی لە هەموو جیهاندا بڵاو ببێتەوە.
 
رەمەزان له‌ هەمووان پیرۆز بێت، هه‌موو ساڵێک به‌ خێر و خۆشی.
 
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
2026/2/17
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دوو خێرخواز بەڵێنی هاوکاریکردنی خێزانێکی کەم دەرامەت دەدەن

بەرپرسیاری رەمەزان؛ دوو خێرخواز بەڵێنی هاوکاریکردنی خێزانێکی کەم دەرامەت دەدەن

کافیە عومەر، ژنێکی دانیشتووی گوندێکی سنووری قەزای کەسنەزانە لە پارێزگای هەولێر کە لەگەڵ سێ کوڕیدا لە خانوویەکی کرێی 80 مەتریدا ژیانێکی سەخت بەڕێدەکات. دوای کۆچی دوایی هاوژینەکەی، کافیە ئەرکی بەخێوکردنی سێ کوڕی کەوتووەتە ئەستۆ، کە دووانیان بە رێژەی 100% خاوەن پێداویستیی تایبەتن و بەردەوام تووندوتیژی بەرامبەر یەکدی و دایکیان دەکەن.