رووداو دیجیتاڵ
کۆمەڵێک نووسەر و رۆشنبیر داوایان کردووە پارێزگاری هەولێر رەزامەندی بدات لەسەر دروستکردن و دانانی پەیکەرێک بۆ لیندزی گراهام. پارێزگاری هەولێر دەڵێ، رەزامەندی دەدەن و لارییان نییە.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "کۆمەڵێک رۆشنبیر، نووسەر و هونەرمەند داوایان کردووە پەیکەرێک بۆ لیندزی گراهام لە هەولێر دابنرێت و ئێمەش لاریمان نییە".
لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی، بە یەکێک لە دۆستانی گەلی کورد دادەنرێ.
رۆژی شەممە، 2026/2/14، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا لەگەڵ لیندزی گراهام، سیناتۆری ئەمهریکی و شاندێکی یاوەری كه له ژمارهيهك له ئهندامانى کۆنگرێس پێكهاتبوو، کۆبووەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتگیرییە بەردەوامەکانی ئەمهریکا و کۆنگرێس بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە.
شاندەکەی کۆنگرێسی ئەمهریکاش جەختی لە گرنگیی پێگەی هەرێمی کوردستان وەک فاکتەری سەقامگیری لە ناوچەکەدا کردەوە و پشتگیریی خۆی بۆ عێراق و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا و پاراستنى ئارامى و سهقامگيريى وڵات نیشان دا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا نێچيرڤان بارزانى و شاندەکەى كۆنگرێسى ئهمهريكا جهختيان له پاراستنى مافهكانى كورد و پێكهاتهكان له ئێستا و دهستوورى داهاتووى سوورياى يهكگرتوودا كردهوه.
پارێزگاری هەولێر گوتی: "چاوەڕوانی نووسراوی فەرمی ئەو کەسانەم داواکەیان کردووە، هەرکات نووسراوەکە بگات رەزامەندی لەسەر دروستکردن و دانانی پەیکەرەکە دەدەین".
ئومێد خۆشناو هۆکاری رەزامەندییەکەی گێڕایەوە بۆ پشتیوانی ئەو سیناتۆرەی ئەمریکا لە گەلی کورد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ