مەسرور بارزانی و کۆنسووڵی تورکیا تاوتوێی دۆخی ناوچەکە دەکەن

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کرد و هەردوولا جەختیان لە گرنگیی کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژییەکانی ناوچەکە کردەوە.
 
رۆژی سێشەممە (17-3-2026)، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کۆنسووڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا "بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا."
 
تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پەیوەندییە دوولایەنەکان؛ تێیدا "جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا."
 
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، مەسرور بارزانی و ئەرمان تۆپچو جەختیان لە "کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا" کردەوە.
 
دەقی راگەیێندراوی حکومەت: 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 3/17، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، پێشوازی لە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد.
 
لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا و جەخت لە گرنگیی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کرا.
 
هەروەها جەخت لە کۆتاییهێنان بە شەڕ و گرژی و پاراستنی سەقامگیری و ئاشتی لە دەڤەرەکەدا کرایەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاو بە بەلوعەیەکدا دێت. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

بەڕێوەبەری ئاوی هەولێر: ئەمڕۆ ئاو دەگاتەوە گەڕەکەکان

بەهۆی لێڵبوونی سەرچاوەی ئاوەکەیانەوە، لە دوێنێوە دابەشکردنی ئاو لە شاری هەولێر راگیراوە. بەڕێوەبەری ئاو دەڵێ، دۆخەکە ئاسایی بووەتەوە و ئاو دەگاتەوە ماڵەکان