مەسرور بارزانی: بڕیارمان دا لە زووترین کات دا رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستان بڕوات

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "بڕیارماندا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستاندا بڕوات".
 
مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رۆژی سێشەممە، 17-03-2026 لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، "بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە نائاساییەی رووبەڕووی وڵات بووەتەوە و ئەو بەرپرسیارێتییەی ئەرکی هەموومانە کار بکەین بۆ تێپەڕاندنی ئەم دۆخە سەختە، بڕیارمان دا لە زووترین کات دا، رێگە بدەین نەوت لە رێگەی بۆریی هەرێمی کوردستاندا بڕوات".
 
مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەش دا، لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی بەردەوام دەبن لە گفتوگۆ "بۆ ئەوەی بەپەلە ئەو رێگرییانەی خراوەتە سەر هاوردە و جووڵەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان هەڵبگیرێن".
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ دابینکردنی گەرەنتی بۆ کۆمپانیاکانی نەوت و گاز تا بتوانن بە سەلامەتی دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە.
 
لەبارەی رێککەوتنەکەش، مەسرور بارزانی دەڵێت، "سوپاس و پێزانینم بۆ هاوبەشە ئەمریکییەکانمان هەیە بۆ رۆڵ و پاڵپشتییان لەم پرۆسەیەدا".
 
رۆژی سێشەممە، 17ی ئاداری 2026، حەیان عەبدولغەنی، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ رێککەوتن بۆ هەناردەکردنی نەوت لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە کراوە.
 
 وەزیری نەوتی عێراق گوتی، رێککەوتنەکە "سبەی دەخرێتە واری جێبەجێکردنەوە و کاژێر 10:00ی بەیانی هەناردەکردن دەستپێدەکات."
 
وەزیری نەوت ئاماژەی بەوە کرد، نەوتی کەرکووک لەڕێگەی بۆرییەکەوە هەناردە دەکرێت و لەماوەی دوو رۆژی داهاتوودا هەناردەکردن دەگاتە 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 کۆبوونەوەی سەفین دزەیی بە جیا لەگەڵ کۆنسووڵی هۆڵەندا، تورکیا، ژاپۆن و رووسیا

سەفین دزەیی: هەرێمى کوردستان پابەندە بە پاراستنى نێردە دیپلۆماسییەکان

سەفین دزەیی بە جیا لەگەڵ کۆنسووڵی هۆڵەندا، تورکیا، ژاپۆن و رووسیا کۆبووەوە و دەڵێ، هەرێمی کوردستان نایەوێ ببێتە بەشێک لە شەڕ و ململانێکان، پابەندبوونى هەرێمى کوردستانیشی بە پاراستنى نێردە دیپلۆماسییەکان دووپاتکردەوە.