کوردستان
ژمارەیەک هاونیشتمانی لەکاتی بەڕێکەوتنیان بەرەو سعودیە بۆ بەجێهێنانی فەریزەی حەج. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە دەڵێت، ئەمڕۆ دووەم و دوایین کاروانی هاونیشتمانییان بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج لە رێگەی وشکانییەوە بەرەو سعودیە بەڕێکەوت.
دوێنێ هەینی یەکەم کاروان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەوە بەرەو سعودیە بە رێگەی وشکانی بەڕێکەوت. ئەمڕۆش دووەم کاروان بەڕێکەوت کە دوایین کاروانی وشکانییە.
ئەمڕۆ شەممە، 17ـی ئایاری 2025، کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 07:00ـی ئەمڕۆ، کاروانی دووەمی هاونیشتمانییان بە رێگەی وشکانی، لە سنووری هەولێرەوە بە ڕێکەوت کە ژمارەیان نزیکەی 1,000 کەسە."
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرە دەڵێت، "951 کەسی خەڵکی سنووری هەولێر، دهۆک، هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و سۆران و بە پاس دەڕۆن؛ هاوئاهەنگیمان لەگەڵ هێزەکانی عێراق هەیە تاوەکو دەگەنە سنوور دەیانپارێزن."
لەبارەی گەشتی ئاسمانیشەوە، کاروان ستوونی گوتی، "رۆژی دووشەممە 19ـی ئەم مانگە لە هەردوو فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانییەوە گەشتی چوون بۆ حەج دەستپێدەکات."
ئەوانەی ئەم ساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە لە رێگەی ئاسمانییەوە بۆ رێوڕەسمەکانی حەج دەچنە سعودیە، ژمارەیان 3490 کەسە. ئەوانەشی بە رێگەی وشکانی بۆ حەج دەچنە سعودیە، ژمارەیان هەزار و 646 کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ