سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن و سووتاندنی تەرمی ژنێک لە سلێمانی دەستگیردەکرێن

17-06-2021
پێشەوا بەختیار
وێنەی ژنە کوژراوەکە
وێنەی ژنە کوژراوەکە
نیشانەکردن رووداوی کوشتن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
  
سێ کەس بە تۆمەتی کوشتن و سووتانی تەرمی ژنێکی تەمەن 31 ساڵ لە سلێمانی دەستگیرکران. ئاسایشی سلێمانی دەڵێت "تۆمەتبارەکان بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە دوای کوشتنی بە فیشەک، تەرمی کوژراوەکە دەسووتێنن و فڕێی دەدەن".
 
یاسین سەمیع، گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "دوای ئەوەی لە رۆژی 10-06-2021 ئاگادارکراینەوە بە بوونی تەرمێکی سووتێندراو لە نزیک گوندی عەزیزاوا، پاش ئەوەی هێزەکانمان چوونە شوێنی رووداوەکە، توانرا چەند سەرەداوێک بدۆزرێتەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان و تەرمە سووتێندراوەکە ناسرایەوە کە ژنێکە بەناوی (ب. ع. ح) لەدایکبووی ساڵی 1990ـە".
 
لە رۆژی 15 و 16ی حوزەیرانی 2021 تۆمەتباران سەرجەمیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانییەوه دەستگیرکران بە ناوەکانی (پ. ع. ح) لەدایکبووی 1985، (م. ع. ح) لەدایکبووی 1988، (ب. ج. ج) لەدایکبووی 1996، تۆمەتباران دانیان بەوەدا ناوە کە لە رۆژی 10-06-2021 تاوانەکەیان ئەنجامداوە.
 
گوتەبێژی ئاسایشی سلێمانی گوتیشی "تۆمەتباری سەرەکیی تاوانەکە لەسەر کێشەیەکی کومەڵایەتی هەستاوە بە بردنی تاوانلێکراو بە ئۆتومبێل و بردنی بۆ دەرەوەی شار، لەکاتی سەرخستنی، لەنێو ئۆتۆمبێلەکەدا ژنەکە بەرەنگاری بووەتەوە و لەلایەن تاوانبارەکەوە بە سێ فیشەک کوژراوە، دواتر بردوویەتی لە چۆڵەوانییەکی نزیک گوندی عەزیزاوا سووتاندویەتی، لە ئەنجامدانی ئەم تاوانەدا دوو تۆمەتبارەکەی دیکە بە تۆمەتی پێدانی چەک و هاوکاریکردن لە ئەنجامدانی تاوانەکەدا، بەپێی ماددەی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکە بەردەوامه".
 
بژوێن عوسمان، ژنە چالاکوانی مەدەنی لە شاری سلێمانی رۆژی پێنجشەممەی رابردوو بە کوژراوی لە گەڕەکی عەزیزاوای سلێمانی تەرمەکەی دۆزرایەوە کە جێگەی چەند فیشەکێک بە جەستەیەوە بووە و تەرمەکەی سووتێندرابوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە