دانیشتوویەکی گەڕەکی قڕگەی سلێمانی: هیچ خزمەتگوزارییەکمان نییە

17-08-2025
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
کۆڵانێکی گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی
کۆڵانێکی گەڕەکی قڕگە لە سلێمانی
A+ A-

رووداو- سلێمانی

دانیشتووانی کۆڵانێک لە گەڕەکێکی هەژارنشینی سلێمانی، گلەیی لە نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان دەکەن و دەڵێن، بەهۆی تەواونەکردنی پڕۆژەی ئاوەڕۆوە، بۆنی زێراب و مەترسیی مار و دووپشک بێزاریانی کردووە. کۆمپانیای جێبەجێکار بەڵێنی چارەسەر دەدات، بەڵام شارەوانی دەڵێت، بودجەی پێویستیان نییە.
 
بەشێک لە دانیشتووانی گەڕەکی قڕگە گلەیی لەوە دەکەن کۆمپانیای جێبەجێکاری پڕۆژەی خزمەتگوزاریی ناوچەکە، کۆڵانەکەی ئەوانی بەجێهێشتووە، سەرەڕای ئەوەی خۆیان لەسەر گیرفانی خۆیان بەشێکیان کۆنکرێت کردووە.
 
شاخەوان تاهیر، یەکێک لە دانیشتووانی کۆڵانەکە بە رووداوی گوت: "هیچ خزمەتگوزارییەکمان نییە، بە 70 و 80 مەتر کێبڵ، کارەبامان راکێشاوە. هەموو کۆڵانەکان ئاوەڕۆی بۆ کراوە، هی ئێمە نەبێت."
 
نەبوونی ئاوەڕۆ و خراپیی رێگەکە، ژیانی رۆژانەی لە دانیشتووانەکەی تاڵ کردووە، بەتایبەتی لە وەرزی زستاندا. نوخشە محەممەد، کابانێکی ماڵە و دەڵێت: "لە زستاندا حاڵمان زۆر خراپە، بەیانیان منداڵەکانم دەبەم و لەگەڵ پاسەکەدا دەڕۆم هەتا دەگەنە قوتابخانە."
 
تۆڕی میدیایی رووداو کێشەی دانیشتووانی کۆڵانەکەی گەیاندە کۆمپانیای جێبەجێکار. بەکر هەمزە، ئەندازیاری پڕۆژەکە رایگەیاند: "پێشتر بەهۆی لێژیی شوێنەکە و نەتوانینی ئامێرەکانمانەوە نەمانتوانی کارەکانیان بۆ بکەین، بەڵام دوای تەواوبوونی ئەم پڕۆژەیەی لەبەردەستماندایە، ئامێرەکان دەگوازینەوە بۆ لای ئەوان و کارەکانیان بۆ تەواو دەکەین."
 
سەبارەت بە داواکارییەکانی دیکەی وەک قیرتاوکردن، شارەوانی بە رووداوی راگەیاند، لە ئێستادا بودجەی پێویستیان لەبەردەستدا نییە بۆ جێبەجێکردنی ئەو داواکارییانە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.