لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی گرژی لەنێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکانی سەقز دروستبوو

17-09-2022
گۆڤەند مستەفا
نیشانەکردن ژینا ئەمینی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

بەشداربووانی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی ژینا ئەمینی چوونە بەردەم قایمقامییەتی سەقز و درووشم دژی دەسەڵات دەڵێنەوە. بەهۆیەوە گرژی لە نێوان خەڵک و هێزە ئەمنییەکان دروستبوو. 
 
هاونیشتمانییە کە لە سەقزەوە لە رێگەی تەلەفۆنەوە بەشداری لە بوولتەی کاژێر 11:00ی تۆڕی میدیایی رووداو کرد، گوتی، "بەداخەوە لە کۆتایی رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی، سەرەڕای ئەوەی هێزە ئەمنییەکان هەموو شوێنێکیان گرتبوو، خەڵک بەرەو فەرمانداریی شاری سەقز بەڕێکەوتن، بەڵام رووبەڕووی تووندوتیژی و تەنانەت تەقەکردنیش بوونەوە، بارودۆخی نێوشار ئاڵۆزە و دەستگیرکردنی خەڵکی هەیە."
 
هێزە ئەمنییەکان بە تەقەکردن و گازی فرمێسکڕێژ هەوڵیاندا بڵاوە بە خەڵک بکەن.
 
 
ئەو خانمەی رۆژهەڵاتی کوردستان هەروەها باسی لەوەش کرد کە خەڵک و بەشداربووانی رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی ژینا ئەمینی، داخوازی ئەوە دەکەن کە نوێنەری سەقز لە پەرلەمان وەڵامی ئەو خەڵکە و هەموو ژنانی کورد و بنەماڵەی خاتوو ژینا ئەمینی بداتەوە. 
 
هەروەها گوتیشی، خەڵک داوای روونکردنەوە دەکەن لەبارەی چۆنیەتیی روودانی ئەو کارەساتە و بەڵگە یاساییەکان و "داواش دەکەن کۆتایی بەو تاوانکارییە بهێندرێت."
 
لەبارەی ئەوەی کەس تەرمی ژینا ئەمینی بینیوە، دەڵێت: "نەخێر، لەنێو ئەمبۆڵانسێکدابوو، بنەماڵەکەی رێگەیان نەدا زوو بەخاک بسپێردرێت، کاژێر 9 بۆ 10 بوو جەماوەرەکە کە کۆبوونەوە ئەوکات تەرمەکەیان لەنێو ئەمبۆڵانسەکە هێنایە دەرێ، هیچ کەسێک نەیدیت لەنێو تابووتێکدابوو."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەروازەی قەرەتەپە

جارێکی دیکە دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەرەتەپە کرایەوە

ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە، دەرگەی خۆبەربژێرکردن بۆ پۆستی قایمقامی قەزای قەرەتەپە دەکاتەوە و مانگێکی بۆ دیاریکردووە. ئەندامێکی ئەنجوومەنەکەش دەڵێت، "مەرج نییە پۆستەکە تەنیا بۆ خەڵکی قەرەتەپە بێت."