دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر: 27 هەزار کۆمپانیا و کارگە دەستەبەری کراون

كاژێرێك له‌مه‌وپێش
محەممەد رەحیم کەریم @Mohammed_mrk
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەشێک لە خاوەن کارگە و کۆمپانیاکان لە سنووری پارێزگای هەولێر گلەیی لە شێوازی راییکردنی مامەڵەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەکەن. بەڕێوەبەری ئەو فەرمانگەیە یەکێک لە هۆکارەکان بۆ "کەمیی میلاک" دەگەڕێنێتەوە.
 
تەمەن شوان، بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر، ئەمڕۆ چوارشەممە بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "ئەو کەسەی قەرزدار نەبێت، پارەی خۆی دابێت و کێشەی نەبێت، راییکردنی مامەڵەکەی و وەرگرتنی پاکانە تەنیا 10 خولەکی پێویستە."
 
ئەم قسانەی بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێر لە کاتێکدایە، بەشێک لە خاوەن کارگەکان دەڵێن بۆ وەرگرتنی پاکانەستۆ چەندین مانگ لەنێوان فەرمانگەکاندا دێن و دەچن، بەتایبەت لەو دۆخانەی کە دەیانەوێ کارگەکانیان بفرۆشن یان مامەڵەی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئەنجام بدەن.
 
بۆچی مامەڵەکان دوادەکەون؟
 
بەڕێوەبەری دەستەبەری کۆمەڵایەتی ئاماژە بەوە دەکات کە 90٪ی پرسەکان پەیوەندییان بە کۆمپانیاکان خۆیانەوە هەیە و دەڵێت: "هەندێک کۆمپانیا 6 بۆ 7 مانگ نایەن بۆ لای ئێمە. کاتێک ئیشیان پێمان دەبێت و دێن، دەبینین قەرزدارن. ئەمەش پێویستی بە پشکنین، وردبینی و نووسینی راپۆرت هەیە کە ئەوەش کاتی دەوێ."
 
تەمەن شوان باسی لەوەش کرد کە سیستمی ئەوان مانگانەیە و دەڵێ: "ئێستا ئێمە لە مانگی پێنجین و ئیشی مانگی چوار دەکەین. ئەگەر یەکێک بێت ئیشی مانگی یەک بکات، کاتەکەی بەسەردا رۆیشتووە و رێکاری کارگێڕی و کاتی دەوێ."
 
لە سنووری پارێزگای هەولێر 27 هەزار کۆمپانیا و کارگە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتیی هەولێرەوە دەستەبەرکراون. بەڕێوەبەری فەرمانگەکە دان بەوەدا دەنێت کە بەشێکی کێشەکەش پەیوەندی بە فەرمانگەکەیانەوە هەیە و دەڵێت: "تەنیا 10٪ی کێشەکە لای ئێمەیە، ئەویش بەهۆی ئەوەی میلاکمان کەمە، ئۆتۆمبێل و فەرمانبەری پێویستمان نییە بۆ ئەوەی بە خێرایی بڕۆن بۆ پشکنینی کارگەکان."

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆبوونەوەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق

باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان بۆ مەسرور بارزانی: کوردستان لە دڵی پاپادایە

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد؛ باڵیۆزەکەش پەیامی قەداسەتی پاپای گەیاند و گوتی، "کوردستان لە دڵی پاپادایە و نزای خێر و ئاشتی بۆ دەکات."