رووداو دیجیتاڵ
ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ رایگەیاند، بڕیاری سەرەتایی بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی گەندەڵی دارایی لە خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شاری مهاباد دەرچووە.
ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی تشرینی دووەمی 2025، ناسر عەتەباتی، سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند: "بڕیاری سەرەتایی دادگا بۆ دۆسیەی 24 بەرپرس و کارمەندی شارەوانیی مهاباد دەرکرا."
ناسر عەتەباتی گوتی: "ئەو 24 کەسە کارمەندانی شارەوانی و ئەندامانی خولی پێنجەمی ئەنجوومەنی شاری مەهابادن و بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل و بەدەستهێنانی سامان لە رێگەی نایاسایی و گەندەڵی دادگایی کران و سزا دراون."
سەرۆکی دەسەڵاتی دادی پارێزگای ورمێ، هیچ ئاماژەیەکی بە سزاکانی ئەو 24 کەسە نەکرد.
کەیسی گەندەڵی ئەو کەسانە، 4-8-2020، رادەستی دادگای شۆرشی مهاباد کرا و 13 کەس لە ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری مهاباد و کارمەندانی شارەوانی دەستبەسەر کران و ئەنجوومەنی شارەوانیی مهاباد هەڵوەشایەوە.
ئەنجوومەنی شارەوانیی مەهاباد لە حەوت ئەندامی سەرەکی و سێ ئەندامی جێگرەوە پێکدێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ