رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە 17-12-2019 رۆژی ئاڵای کوردستانە، لە قوتابخانەیەکی هەولێر بە ئامادەبوونی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان یادی ئەو رۆژە کرایەوە، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانیش لە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ کوڕ و کچێکی هوجام سوورچی بەشداری رۆژی ئاڵای کوردستانی کرد. سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانیش لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان رۆژەکەیان بەرزنرخاند.

لە رۆژی ئاڵای کوردستان ساڵانە لەڕێگەی بەڕێوەچوونی چەند مەراسمێکەوە رۆژی ئاڵای کوردستان بەرز رادەگیرێت، ئەمساڵیش بە بەشداری سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم، بەرپرسان و هاووڵاتییان یادی رۆژی ئاڵای کوردستان کرایەوە.
بارزانی لە رۆژی ئاڵا: جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە
سەرۆک بارزانی لە رۆژی ئاڵای کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە.
ئەمڕۆ (سێشەممە 17-12-2019) کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی ئاڵای کوردستان بارزانی پەیامێکی ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان، پێشمەرگە و هاونیشتمانییانی گەلی کوردستان کرد و رایگەیاند "پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە".
دەقی پەیامەکەی بارزانی بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەبۆنەی رۆژی ئاڵای كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی خانەوادەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. ئاڵای كوردستان هێمای یەكگرتوویی، ئازادیخوازی، قوربانیدان و ئاشتیخوازیی گەلی كوردستانە.
لەم رۆژە پیرۆزەدا جەخت لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە و هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو ئاڵای پیرۆزی كوردستان گیانی خۆیان بەخت كردووە.
بژی كورد بژی كوردستان.
مسعود بارزانی
17ـی 12ـی 2019
نێچیرڤان بارزانی: ئاڵای کوردستان سیمبولی بەرخودان و خەبات و تێکۆشانە
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی دیاربەکری کچان لە هەولێر بەشداری مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستانی کرد و رایگەیاند، ئەم ئاڵایە سیمبولی بەرخودان و خەبات و تێکۆشانی میللەتێکە کە ساڵەهای ساڵە خەبات بۆ ئازادی، سەربەخۆیی و یەکسانی دەکات.
لە رۆژی ئاڵای کوردستان (سێشەممە 17-12-2019)، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی دیاربەکری کچان لە هەولێر، بە قوتابیانی گوت "ئەم ئاڵایە ئەمانەتێکی پیرۆزە لەسەر شانی ئێوە کە نەوەی داهاتوون بۆ ئەم وڵاتە، دەبێت بە پەرۆشەوە ئەم ئاڵایە هەڵبگرن و ئەو پەیامەی کە خۆشەویستانی ئێمە پێشتر خەباتیان بۆ کردووە و هەوڵیان بۆ داوە، ئێوە بیگەیێنن بەو شوێنەی کە میللەتی ئێمە ساڵەهای ساڵە خەباتی بۆ کرد و قوربانی بۆدا. دەبێت ئێوە لەژێر ئەم ئاڵایە بە چەکی خۆفێرکردن و بە خوێندن، بەجیدی و بە پەرۆشەوە بەرەو ئایندە بچن. دڵنیام لەوەی ئێوە ئەم ئەمانەتە بە باشی هەڵدەگرن و رایدەگرن. دوای خۆشتان رادەستی نەوەی دوای خۆتانی دەکەن".
دەقی گوتەکانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان
خۆشحاڵم ئەمڕۆ بە یاوەری وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرانی ئەم قوتابخانەیە و لەگەڵ ئێوەی خۆشەویست بەشداردەبم لە مەراسیمی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان.
خۆشەویستان..
ئەم ئاڵایە سیمبولی بەرخودان و خەبات و تێکۆشانی میللەتێکە کە ساڵەهای ساڵە خەبات دەکات بۆ ئازادی، سەربەخۆیی و یەکسانی و بۆ ئەوەی مافەکانی بەدەستبهێنێت. لەژێر سێبەری ئاڵای کوردستان، کوردستانیان بەیەکەوە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان خەباتیان کردووە. هەر لە شۆڕشی ئەیلوول و دوای شۆڕشی ئەیلوولیش هەموو پێکەوە خەباتیان کردووە بۆ یەک ئامانج بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی گەلی کوردستان بە تێکڕای پێکهاتەکانیانەوە.
ئەم ئاڵایە ئەمانەتێکی پیرۆزە لەسەر شانی ئێوە کە نەوەی داهاتوون بۆ ئەم وڵاتە و دەبێت بە پەرۆشەوە ئەم ئاڵایە هەڵبگرن و ئەو پەیامەی کە خۆشەویستانی ئێمە پێشتر خەباتیان بۆ کردووە و هەوڵیان بۆ داوە، ئینشائەڵڵا بیگەیێنن بەو شوێنەی کە میللەتی ئێمە ساڵەهای ساڵە خەباتی بۆ کرد و قوربانی بۆدا. ئەم ئەمانەتە لەدەست ئێوەی خۆشەویستدایە، ئێوە نەتەوەی داهاتوون لەژێر ئەم ئاڵایە دەبێت بە چەکی خۆفێرکردن و بە خوێندن، بەجیدی و بە پەرۆشەوە بەرەو ئایندە بچن. دڵنیام لەوەی ئێوە ئەم ئەمانەتە بە باشی هەڵدەگرن و رایدەگرن. دوای خۆشتان رادەستی نەوەی دوای خۆتان دەکەن.
لەم رۆژە پیرۆزەدا دەمەوێت یادی هەموو ئەو خۆشەویستانە بکەینەوە، یادی ئەو شەهیدانە بکەینەوە کە لەپێناو رزگاری میللەتەکەمان و وڵاتەکەمان خوێنیان بەخشی سەریان نواند بۆ ئەوەی ئێمە ئەو رۆژە بە سەربەرزیی ببینین و بتوانین لە وڵاتی خۆمان لە هەولێر و شوێنەکانی دیکەی کوردستان لە سایەی خەبات و بەرخودانی خوێنی ئەو خۆشەویستانە ئێمە بتوانین ئاڵای کوردستان هەڵکەین.
سەری رێز و نەوازش بۆ هەموو ئەو شەهیدانە دادەنەوێنین و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، رێز و خۆشەویستی خۆمان بۆ هەموو ئەو پێشمەرگانەی کە لە کاروانی خەباتی دوور و درێژی ئەم وڵاتە خەباتیان کردووە و ئێستا لە ژیاندا ماون، لێرەوە بەناوی ئێوەوە سڵاویان بۆ دەنێرین.
سڵاو بۆ دایکی شەهیدان دەنێرین و پێیان دەڵێین ئەو ئاڵایە بە ئەماناتەوە هەڵدەگرن، بە ئەمانەیشەوە کاری بۆ دەکەن. بە خوێندن و بە فێربوون و بە زانست ئەم وڵاتە ئاوەدان دەکەنەوە و بەرەو پێشی دەبەن. خۆشەویستان ئەم رۆژە لە هەمووتان پیرۆزبێت لە گەلی کوردستان پیرۆزبێت و لە ئێوەش پیرۆزبێت.
رێواز فایەق: رۆژی ئاڵای کوردستان دووجار بۆ گەلی کورد پیرۆزە

رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە رۆژی ئاڵای کوردستان ئاماژەی بەوە کرد، رۆژی ئاڵای کوردستان هاوکاتە لەگەڵ رۆژی دایک و دووجار بۆ گەلی کورد پیرۆزە.
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە پەیامێکدا بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند "ئەم ئاڵایەی کە بەسەر سەرمانەوە دەشەکێتەوە مایەی شانازیی هەموو کوردێکە کە بۆ یەکەمجار لە سەردەمی کۆماری مهاباد لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا بە ئامادەبوونی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری مهاباد هەڵکرا".
دەقی پەیامەکەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
ئامادەبووانی بەڕێزی مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستان، لە مێژووی هەر نەتەوەیەکدا کۆمەڵێک سەروەری و داستان و نەبەردی هەن کە دواجار بوونەتە مایەی ئیلهامبەخشین بۆ هونەرمەندان و داهێنەرانی، تاوەکو بیکەن بە هێما و نیشانە و نەخشاندنی ئاڵاکەیان کە تێیدا سەرجەم قۆناغەکانی مێژوو و بەها پیرۆزە نەتەوەییەکانی رەنگبداتەوە. گەلی کوردیش وەک هەر گەلێکی دیکە خاوەنی سەتان داستان و شۆڕشی گەورەیە لە مێژوودا و لە هەر قۆناغێکی شۆڕشەکانیدا خاوەنی ئاڵای خۆی بووە، ئاڵایەک کە هەموو رەنگەکانی پێناسەن بۆ شۆڕش، ئاشتی، گیانبازی، ژینگەدۆستی و ژیاندۆستی. خۆشبەختانە ئەم ئاڵایەی کە بەسەر سەرمانەوە دەشەکێتەوە مایەی شانازیی هەموو کوردێکە کە بۆ یەکەمجار لە سەردەمی کۆماری مهاباد لە رێوڕەسمێکی شکۆداردا بە ئامادەبوونی پێشەوا قازی محەممەد لە شاری مهاباد هەڵکرا کە بە داخێکی زۆرەوە زۆری نەخایاند، بەهۆی پیلانی داگیرکەرانی کوردستان دواجار ئەزموونی یەکەم کۆماری کوردستان لەباربرا.
خۆشەویستانی ئامادەبووی ئەم رێوڕەسمە شکۆدارە، بە درێژایی مێژوو مرۆڤی کورد خەون و ئاواتی گەورەی ئەوە بووە کە ئاڵای کوردستان بەسەر سەری و خاکە پیرۆزەکەیدا بشەکێتەوە. خۆشبەختانە ئەم هیوا و ئاواتەی گەلی کوردمان لە دوا راپەڕینی ئازاری 1991، دوای نیو سەدە بۆ جارێکی دیکە لە خەونەوە بوو بە واقیع، لەپێناو بە رەسمی ناساندنی ئەم ئاڵا پیرۆزە لە ناوەندە نێودەوڵەتی و هەرێمی و ناوخۆییشدا، پەرلەمان بە بڕیاری ژمارە 48 رۆژی 17ی کانوونی یەکەمی هەموو ساڵێکی بە رۆژی ئاڵای کوردستان ناساند. لایەنێکی دیکەی ئەم بۆنەیە و جوانییەکی دیکەی ئەم بۆنەیە ئەوەیە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی دایک، بۆ ئێمەی کورد ئەم مێژووە رەهەندێکی قوڵتر و زیاتر لە واتایەک دەبەخشێت، چونکە گەلێکجار مرۆڤ وابەستەیی خۆی بە خاک و نیشتمان و ئاڵا سەرکەشەکەی، بە پەیوەندیی نێوان خۆی و دایکی دەچووێنێت. بۆیە ئەگەر بۆ هەر تاکێکی سەر ئەم گۆی زەوییە ئەم رۆژە یەک واتا و یەک پیرۆزیی هەبێت، بۆ ئێمەی کورد دووجار پیرۆزە، جارێکیان بۆ خۆشەویستیی دایکە و ئەوی دیکەش بۆ پیرۆزکردنی رۆژی ئاڵای کوردستانە.
لە کۆتاییدا جارێکی دیکە سوپاسی ئامادەبوونتان دەکەم بۆ بەشداریکردن لەم یادە شکۆدارە، هەروەها سوپاسی رێکخەران و ئامادەکارانی ئەم مەراسیمە شایستەیە دەکەم، خوای گەورە پشت و پەنامان بێت، سەرفرازی بۆ گەلی کورد، هەر بەرز و شەکاوە بێت ئاڵای پیرۆزی کوردستان.
لە شارەکانی کوردستان بە بۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان چەند چالاکییەک بەڕێوەچوون
کاژێر 08:30 خولەک لە زانکۆی سەلاحەدین بەبۆنەی رۆژی ئاڵای کوردستان لە گشت هۆڵەکانی خوێندنی بە بەشداری زیاتر لە 25 هەزار قوتابی، لەلایەن گشت مامۆستایانی زانکۆوە وانەیەکی تایبەت لە بارەی ئاڵای کوردستان گوترایەوە.

هەر لە هەولێر کاژێر 12:00 رێوڕەسمی بەرزڕاگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لە قەڵای هەولێر بەڕێوەچوو.
کاژێر 10:30 خولەک لە میحوەری گوێر مەخمووریش لە (مەلاقەرە)، مەراسیمی نمایشکردنی ئاڵایەکی هەزار مەتری بەڕێوەدەچێت

لە ساڵی 1999، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17ـی کانوونی یەکەم (17ـی 12)ـی هەموو ساڵێکی، وەک رۆژی ئاڵای کوردستان دیاریکرد.
دیاریکردنی ئەو رۆژە بەهۆی هەڵکردنی ئەو ئاڵایە بوو لە رۆژی 17-12-1946 لە شاری مهاباد هەڵکرا کە مانگێک بەر لە راگەیاندنی کۆماری کوردستان لە شاری مەهاباد لە رۆژهەڵاتی کوردستان راگەیێندرا. پێشەوا قازی محەممەد بە یەکەم سەرۆککۆماری کوردستان دیاریکرا و مستەفا بارزانی، رێبەری شۆڕشی رزگاریخوازی گەلی کوردستان وەک سوپاسالاری کۆمار، دیاریکرا.
ئاڵای کوردستان بە بڕیاری پەرلەمانی کوردستان بووەتە ئاڵای فەرمیی هەرێمی کوردستان و نیشانە و رەنگەکانیشی دیاریکراوە.
هەروەک لە بڕیارەکەدا هاتووە، ئاڵای کوردستان لاکێشەیە و پانییەکەی دوو لەسەر سێی درێژییەکەیەتی و دابەشکراوە بەسەر سێ لاکێشەی یەکسان.
لاکێشەی سەرەوە رەنگی سوورە و هێمایە بۆ شەهیدانی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، لاکێشەی ناوەڕاست سپییە و هێمایە بۆ ئاشتیخوازیی گەلی کوردستان و ئازادیی و لێبووردن، هەروەها لاکێشەی خوارەوە سەوزە و هێمایە بۆ کشتوکاڵ و ژینگەی کوردستان.
خۆرێک کە بە یاسا دیاریکراوە، لە ناوەڕاستی ئاڵاکەیە و هێمایە بۆ بەردەوامیی ژیان و جەژنی نەورۆز. بەپێی یاساکە، جگە لەو رەنگ و هێمایانە نابێ هیچ نووسین یان رەنگ و وێنەیەکی دیکە بخرێتە سەر ئاڵای کوردستان.
مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستان لە کەرکووک و شارەکانی دیکەی باشووری کوردستان

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە قوتابخانەی دیاربەکری کچان لە هەولێر بەشداری مەراسیمی رۆژی ئاڵای کوردستانی کرد
رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو لە هەولێر باسی رۆژی ئاڵای کوردستان دەکات
هەڵۆ محەممەد، پەیامنیری رووداو لە هەڵەبجە: بێسەرشوێنێکی کیمیابارانی هەڵەبجە دەگەڕێتەوە نێو خێزانەکەی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ