بەرگریی شارستانیی هەولێر: سێ کەس بەهۆی لافاو لە دارەتوو گیانیان لەدەستداوە

17-12-2021
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن لافاو لە هەولێر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرگریی شارستانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، سێ ئافرەت بەهۆی لافاوەوە لە گەڕەکی دارەتوو گیانیان لەدەستداوە و چوار کارمەندیشیان لەکاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی خەڵک برینداربوون.
 
دوای چەند کاژێرێک ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە کاتی بەشداریکردن لە بوولتەنی کاژێر 08:00ـی تەلەڤزیۆنی رووداو لەبارەی ئەو کەسانەی کە بەهۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە رایگەیاند، لە خێزانێكی دانیشتووی دارەتوو سێ کەس گیانیان لەدەستداوە، لە دەرەوەی دارەتووش دوو کەس، لە ناحیەی قوشتەپە منداڵێک گیانی لەدەستداوە و لە ناحیەی شەمامەش کەسێك بە هەورەبرووسکە گیانی لەدەستداوە.
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە داوە، "دەتوانین بڵێین لە دوای کاژێر 07:00ـی ئەم بەیانییە مەترسییەکە نەماوە".
 
پێشتر پارێزگاری هەولێر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە دا، "به‌داخه‌وه له ‌نزیک کاژێر 04:00ی بەیانییەوە لافاو له‌ شوێنه‌کانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر زۆره‌ و ئه‌و شوێنانه‌ی کاریگه‌ریی لافاویان لەسەرە رێگه‌ی هاتووچۆی تیمه‌کانیش تێیاندا ئاسان نییه‌".
 
بە گوتەی پارێزگاری هەولێر، بەهۆی کەوتنەوەی لافاوەوە "جگه‌ له‌ زیانی ماددی، زیانی گیانیش هه‌یه‌"، دەشڵێت، "هه‌موو تیمه‌کان له‌ کاردان، به‌ڵام پێویسته خه‌ڵکیش هاوکاربێت".
 
بەشێک لە هاونیشتمانیانی شاری هەولێر بەهۆی کەوتنەوەی لافاو لە گەڕەکەکانیان داوای بەهاناوەچوون لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن.
 
بەپێی ئەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو نێردراون، دەردەکەوێت کە بەهۆی کەوتنەوەی لافاو زیان بەر بەشێک لە ماڵەکان کەوتووە. لە یەکێک لە ڤیدیۆکاندا هاونیشتمانیان تەقە بە ئاسماندا دەکەن بۆئەوەی بەهانایانەوە بچن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی

پەروەردەی سلێمانی: 140 قوتابخانە مەترسیی رووخانیان لەسەرە

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی رایدەگەیێنێت، دوای نۆژەنکردنەوەی ئەو قوتابخانانەی بەهۆی لافاوەوە زیانیان بەرکەوتبوو، سەرەتای ساڵی نوێ دەوام لە چەمچەماڵ دەستپێدەکاتەوە. هاوکات هۆشداری دەدات لەوەی 140 قوتابخانە لە سنووری سلێمانی مەترسیی رووخانیان لەسەرە.