د. موسەننا ئەمین: دوو فڕۆکەی سەربازیی عێراقی بۆ هێنانەوەی کۆچبەرانی کورد دەچنە لیبیا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، رۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ئەم هەفتەیە، دوو فڕۆکەی سەربازیی عێراقی بۆ گەڕاندنەوەی 160 کۆچبەری کورد کە لە لیبیا گیریان خواردووە، دەچنە ئەو وڵاتە.
 
د. موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە 18-01-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، رۆژی چوارشەممە 21ی مانگ و پێنجشەممە 22ی مانگ، دوو فڕۆکە لە عێراقەوە دەچنە لیبیا.
 
سەبارەت بە هۆکاری ناردنی دوو فڕۆکەکە، ئەو پەرلەمانتارە روونیکردەوە، "فڕۆکەی سەربازی لە جۆری بارهەڵگر، نزیکەی 130 سەرنشین دەگرێت، بۆیە یەک فڕۆکە بەشی گەڕاندنەوەی ئەو 160 کۆچبەرە ناکات."
 
د. موسەننا ئەمین ئاماژەی بەوەش کرد، ژمارەی ئەو کۆچبەرە کوردانەی لە دەستی قاچاخچییەکان رزگار دەکرێن، رۆژانە لە زیادبووندایە و گوتی، "دوێنێ نزیکەی 5 کۆچبەری دیکە رزگار کراون؛ قاچاخچییەکان لە بەرامبەر ئازادکردنی هەر یەکێکیان بڕی سێ بۆ چوار هەزار دۆلار وەردەگرن."
 
پێشتر ئەحمەد سەحاف، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی عێراق لە لیبیا بە رووداوی راگەیاندبوو، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رەزامەندیی لەسەر تەرخانکردنی فڕۆکەی تایبەت بۆ گەڕاندنەوەی ئەو کۆچبەرانە دەربڕیوە.
 
ساڵی رابردووش چەندین جار گرووپی کۆچبەری کورد کە دەیانویست لەڕێگەی دەریاوە خۆیان بگەیێننە ئەورووپا، لە لیبیا و توونس دەستگیر کران و دواتر گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی سەنتەری میترۆ

لە ساڵی 2025دا 315 پێشێلکاری بەرامبەر 252 دەزگا و رۆژنامەڤان کراون

بەپێی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافی رۆژنامەنووسان، لە ساڵی 2025 لە هەرێمی کوردستان 315 پێشێلکاری بەرامبەر 252 رۆژنامەڤان و دەزگای راگەیاندن کراوە.