سەرۆک بارزانی بۆ ئەحمەد شەرع: دەبێت مافەکانی گەلی کورد گەرەنتی بکرێن

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
تەنیا ئەحمەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناخی راگوزەری سووریا کرد باسیان لە مافی کورد و دوایین پێشهاتەکانی سووریا کرد.
 
رۆژی یەکشەممە 18-01-2025 بارەگای بارزانی رایگەیاند: "سەرۆك مەسعود بارزانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە بەڕێز ئەحمەد شەرع، سەرۆكی سووریاوە پێ گەیشت."
 
بارەگای بارزانی دەڵێت، "لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا باس لە دوایین پێشهاتەكانی سووریا كرا و سەرۆ شەرع وێڕای باسكردنی ناوەڕۆكی رێككەوتنامەی لەگەڵ هەسەدە جەختی لەوە كردەوە كە رەچاوی مافەكانی كورد  و پاراستنیان لە سووریا دەكرێت و كێشە و گرفتەكان بەپێی رێككەوتنەكان چارەسەر دەكرێن."
 
بارەگای بارزانی رایگەیاند: "هەر لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی جەختی لە پێویستیی گەرەنتیكردنی مافەكانی گەلی كورد كردەوە، هەروەها دەرچوونی مەرسوومی سەرۆكی سووریا لەبارەی مافەكانی كورد بە هەنگاوێكی دروست لە قەڵەم دا كە دەكرێ بۆ مافەكانی كورد لە سووریا بنەماییەكی پتەو و ئەرێنی لەسەر بنیات بنرێت."
 
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) لەبارەی پەیوەندییەکە تەلەفۆنییەکە رایگەیاند: "لەو پەیوەندییەدا هەردوولا پێداچوونەوەیان بۆ دوایین پێشهاتەکانی سووریا کردووە، جەختیان لەسەر یەکپارچەیی، سەروەری و سەقامگیریی خاکی وڵاتەکە کردووەتەوە."
 
لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، "مەسعود بارزانی مەرسوومی سەرۆکایەتیی ژمارە 13ـی ساڵی 2026ی بە گرنگ لەقەڵەم دا، کە گەرەنتیی ماف و تایبەتمەندییەکانی گەلی کورد لە سووریا دەکات."
 
ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە لەکاتێکدایە حکومەتی دیمەشق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رێککەوتنێکیان بۆ ئاگربەست و تێکەڵکردنی هێزەکان لە ناو سووریادا واژۆکرد. سەرۆک مەسعود بارزانی پێشتر پێشوازی لە مەرسوومی سەرۆکایەتیی سووریا کردبوو بۆ داننان بە زمانی کوردی و پێدانی وەڵاتینامە بە کوردانی بێ وەڵاتینامە و بە "هەنگاوێکی ئەرێنی" وەسفی کردبوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند سەربازێکی هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی لە عێراق.

عێراق کۆتاییهاتنی ئەرکی هاوپەیمانانی راگەیاند؛ "ئەوەی لە هەولێر دەمێنێتەوە بۆ کاروباری سووریایە"

لیژنەی باڵای سەربازیی عێراق بە فەرمی کۆتاییهاتنی قۆناخی یەکەمی ئەرکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و چۆڵکردنی تەواوەتیی بنکە سەربازییەکانی لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق راگەیاند، دەڵێت: "مانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە هەولێر بۆ پشتیوانیکردنە لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش لە سووریا."