سەرۆک بارزانی و بەرپرسێکی ئەمریکی: دەبێت عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد. لە دیدارەکەدا جەخت لەوە کرایەوە دەبێت عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت. هەروەها سەرۆک بارزانی داوای کرد "کۆتایی بەو مامەڵە نابەجێیە بهێنرێت کە لەسەر بودجە لەگەڵ گەلی کوردستان دەکرێت."
 
رۆژی چوارشەممە (18-2-2026)، سەرۆک مەسعود بارزانی لە پیرمام پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسووڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کرد.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، جۆشوا هاریس جەختی لەوە کردەوە کە ئەمریکا پاڵپشتیی هەرێمی کوردستانە لە چوارچێوەی عێراقدا و وڵاتەکەی "خوازیاری هاوبەشیی ستراتیژییە لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان."
 
بەرپرسە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کرد، بۆ ئەوەی ئەمریکا بتوانێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراق پەرەپێبدات، "پێویستە عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و بەرژەوەندییەکانی لە سەرووی بەرژەوەندییەکانی تر بێت".
 
سەرۆک بارزانی لە دیدارەکەدا جەختی لە سێ بنەمای "هاوبەشی، هاوسەنگی و سازان" کردەوە و بە گرنگی زانی لە حکومەتی داهاتووی عێراقدا رەچاو بکرێن و دەستوور جێبەجێ بکرێت. سەرۆک بارزانی داوای کرد: "کۆتایی بەو مامەڵە نابەجێیە بهێنرێت کە لەگەڵ گەلی کوردستان لەسەر بابەتی بودجە و بابەتەکانی دیکە دەکرێت."
 
هاوشێوەی هەڵوێستی ئەمریکا، سەرۆک بارزانی دووپاتی کردەوە "پێویستە عێراق خاوەنی بڕیاری خۆی بێت و پەیوەندییەکی هاوسەنگی لەگەڵ دراوسێکانیدا هەبێت."
 
تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بارودۆخی سووریا و پرۆسەی سیاسیی هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

داود [لای چەپ] و جێسی.

لە فلیپینەوە بۆ هەولێر؛ خۆشەویستیی داود و جێسی سنوورەکان دەبڕێت

نێوان کوردستان و فلیپین هەزاران کیلۆمەترە، بەڵام بۆ داود و جێسی، خۆشەویستی هەموو سنوورە جوگرافییەکانی سڕییەوە. چیرۆکەکەیان لە نامەیەکی سادەی فەیسبووکەوە دەستیپێکرد و ئێستا لێرە، لەژێر ئاسمانی هەولێر، سێیەمین ڤالانتاینی تەمەنیان پێکەوە بەڕێ دەکەن.