لێکۆڵینەوەیەک: پیاوان دوو هێندەی ژنان بەهۆی دڵشکاوی دەمرن

18-05-2025
بژار زوبێر @BBashqaly
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەیەکی نوێ کە لە گۆڤاری ئەمریکیی کۆمەڵەی دڵ بڵاوکراوەتەوە، مردن بەهۆی دڵشکانەوە لەنێو پیاواندا دوو هێندەی ژنانە. 
 
بۆ لێکۆڵینەوەکە، زانیاریی نزیکەی 200 هەزار نەخۆشی ئەمریکی لەنێوان ساڵانی 2016 و 2020 کۆکراوەتەوە، کە 83٪یان ژن و 17٪یان پیاو بوون. 
 
لێکۆڵینڤانان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی لەنێو پیاوانی دڵشکاودا، مردن 11.2٪ بووە، لە کاتێکدا لەنێو ژناندا 5.5٪ بووە. 
 
لە فەرهەنگی زانستیدا، دڵشکان بە (تاکوتسوبۆ کاردیۆ میۆپاسی) واتە نەخۆشیی پەککەوتنی ماسوولکەکانی دڵ. 
 
دۆخەکە کاتێک روودەدات کە کەسێک تووشی هەستێکی ناخۆش یان گوشارێکی جەستەیی دەبێت، وەک لە کاتی گیانلەدەستدانی ئازیزێک یان تووشبوون بە نەخۆشییەکی سەخت. 
 
نیشانەکانی دڵشکاوی هاوشێوەی جەڵتەن، لەنێویاندا سنگئێشە و هەناسەتووندی. وێڕای ئەوەی دەتوانرێت زۆربەی کات تێدەپەڕێندرێت، هەندێ جاریش دەبێتە هۆی سستبوونی دڵ، لەرزینی دەمارەکان، جەڵتە و وەستانی دڵ.
 
لێکۆڵینڤانان دەڵێن، دەکرێت ئەوەی وایکردووە ئەم دۆخە لەنێو پیاواندا بەرزتر بێت، ئەوە بێت کە پیاوان زیاتر رووبەڕووی گوشاری جەستەیی دەبنەوە، هەروەها پیاوان زیاتر هەستیان دەشارنەوە و کەمتر داوای پشتیوانیی دەروونی و دڵدانەوە دەکەن.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کارداشیان - د. دانیاڵ

پزیشکێک زانیاریی نوێ لەبارەی دۆخی تەندروستیی کیم کارداشیان ئاشکرا دەکات

پزیشکە تایبەتییە دەروونییەکەی کیم کارداشیانی 45 ساڵ لەبارەی دۆخی ئەو خانمە بەنێوبانگە دەڵێت: بەشی پێشەوەی مێشکی بۆشایی تێکەوتووە کە ناڕێکی دەخاتە یادگە، پلاندانان، بڕیاردان و جووڵەی خۆویستانەی کارداشیان.