گۆڕی ئایشەشان دوای 29 ساڵ دەگوازرێتەوە ئامەد

18-06-2025
دیار سلێمان
دیار سلێمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گۆڕی ئایشەشان، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان، دوای 29 ساڵ دەگوازرێتەوە ئامەد و ئەمڕۆ بەخاک دەسپێردرێت.
 
گەورەشارەوانیی ئامەدی باکووری کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە، بە دەستپێشخەریی پارێزگەکە، ئەمڕۆ چوارشەممە، 18ی حوزەیرانی 2025 گۆڕی ئایشەشان، خانمە هونەرمەندی باکووری کوردستان دەگوازرێتەوە ئامەد و لە گۆڕستانی یەنیکۆی لە ناوچەی رەزا بە خاک دەسپێردرێت.
 
وەک گەورەشارەوانیی ئامەد دەڵێت، لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنەکەی ئایشەشان، هەریەکە لە سەرا بوجاک و دۆغان خاتوون، هاوسەرۆکانی گەورەشارەوانیی ئامەد ئامادە دەبن.
 
ئایشەشان دوای ئەوەی 18ی کانوونی یەکەمی 1996 بەهۆی نەخۆشیی شیڕپەنجەوە لە ئیزمیری تورکیا گیانی لەدەستدا، لە گۆڕستانی بوجا کایناکڵار لە شارەکە بەخاکسپێردرا.
 
ئایشە شان کێیە؟
 
- ئایشەشان ساڵی 1938 لە ئامەدی باکووری کوردستان لەدایکبوو.
 
- ماوەیەک لە دیلۆک و ئیستەنبووڵ بوو، ماوەیەکیش لە ئەڵمانیا و دواتریش ماوەیەک لە بەغدا مایەوە. دوایین وێستگەی ژیانیشی ئیزمیری تورکیا بوو.
 
- ئایشەشان سەرەتا بەهۆی قەدەخەی زمانی کوردییەوە، لە رادیۆکاندا بە زمانی تورکی گۆرانی دەگوت.
 
- ساڵی 1963 بەهۆی کێشەی داراییەوە رووی کردە ئیستەنبووڵ و لەوێ لە کۆنسێرت و ئاهەنگەکاندا گۆرانیی کوردی و تورکی دەگوت.
 
- یەکەمین کاسێتی بە زمانەکانی کوردی و تورکی دەرکرد.
 
- ساڵی 1979 چووە بەغدا و لە رادیۆی کوردیی بەغدا لە ژێر ناوی (ئایشانا عەلی) گۆرانی دەگوت.
 
- هەندێک لە گۆرانییەکانی ئەمانەن؛ ئەز خەزالم، قەدەرێ، دایکێ، لێ لێ بێ مال، لۆرکێ لۆرکێ.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هەفتە نمایشی جلوبەرگی داکار. وێنە؛ AFP

داکار جیاوازتر لە پایتەختەکانی فاشن دیزاینەکانی لە نێو بەلەم نمایش دەکات

بیست و سێیەمین خولی هەفتەی نمایشی جلوبەرگی داکار لە سێنیگال، بە شێوازێکی جیاواز و چاوەڕواننەکراو بەڕێوەچوو؛ لەجیاتی هۆڵە داخراوەکان و رۆیشتن لەسەر فەرش، مۆدێلەکان لەسەر بەلەمی ماسیگران و لەنێو شەپۆلەکانی دەریادا جلوبەرگەکانیان نمایشکرد.