رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان خشتەی نوێی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 و پۆلەکانی دیکەی بڵاوکردەوە. بڕیارە پۆلی 12 رۆژی یەکشەممە 22ی حوزەیران دەستپێدەکات و تاقیکردنەوەی وانەی بیرکاری دەکەن.
لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکان دەستپێدەکەنەوە و تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی زانستی و وێژەیی لە 22ی حوزەیران دەستپێدەکەن و تاوەکو 6ی تەممووز بەردەوام دەبن.

هەروەها تاقیکردنەوەی نیشتمانیی پۆلی نۆیەمى بنەڕەتی (خولی دووەم) لە 21ی حوزەیران دەستپێدەکات و 3ی تەممووز تەواو دەبێت.

تاقیکردنەوەی ئامادەییە پیشەییە حکومی و ناحکومییەکانیش لە 22ی حوزەیران تاوەکو 6ی تەممووز دەبێت، بەپێی خشتە هاوپێچکراوەکانی خوارەوە.

.

تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان لە پۆلی 4ی بنەڕەتی تاوەکو 11ی ئامادەیی حکومی و ناحکومی - سیستمی وەزارەتی پەروەردە (خولی دووەم) لە 21ی حوزەیران تاوەکو 6ی تەممووز دەبن.
قوتابخانە حکومی و ناحکومییە خۆماڵی و نێودەوڵەتییەکان بەگوێرەی ئەو خشتەیەی قوتابخانەکانیان دایدەنێت لە هەفتەی ئاییندەوە تاقیکردنەوەکانیان دەستپێدەکەنەوە.
رۆژی هەینی 13-06-2025 لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشی سوپای ئیسرائیل بۆسەر ئێران، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرجەم تاقیکردنەوەکان دوادەخرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ