عەلی توڵابی بە بەدەستهێنانی 5.5 ملیۆن دەنگی خەڵک لە بەرنامەیەکی میدیای ئێران بووە یەکەم

18-07-2022
رووداو @Rudawkurdish
عەلی توڵابی
عەلی توڵابی
نیشانەکردن عەلی توڵابی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

عەلی توڵابی بە دەنگی خەڵک بووە یەکەمی وەرزی سێیەمی بەرنامەی "عەسری جەدید" یان "چاخی نوێ." پێنج ملیۆن و 562 هەزار و 453 کەس دەنگیان بەو مێرمنداڵە دەنگ خۆشەی رۆژهەڵاتی کوردستان دا.
 
بەرنامەی "چاخی نوێ" بەرنامەیەکی پڕبینەری میدیای ئێرانە، تایبەتە بە کێبڕکێی نێوان بەهرەمەندانی بوارە جیاوازەکان. تاوەکو قۆناخی پێش کۆتایی، لیژنەی داوەران و لە قۆناخی کۆتاییشدا، خەڵک کەسی یەکەمیان هەڵبژارد.
 
عەلی توڵابی، براوەی بەرنامەی چاخی نوێ دوای سەرکەوتنی گوتی، "رۆژێک هیوام ئەوە بوو بێمە ئێرە و گۆرانی بڵێم. هەموو هیوام ئەوە بوو لە قۆناخی تاقیکردنەوە دەربچم. هیوام ئەوە بوو لە بەڕێز کارێن هومایونفەر دەنگی سپی وەربگرم. سوپاسی خوا دەکەم کە بە دلۆڤانیی خەڵک و دەستەی داوەران، منی گەیاندە ئێرە. بۆ ئەوە هاتبووم ببینرێم و هەر قۆناخی یەکەمیش بۆم بەس بوو. دووبارە سوپاس بۆ خوا، بە چاکەی خەڵک و داوەرەکان گەیشتمە قۆناخی کۆتایی و بوومە یەکەم."
 
عەلی توڵابی خەڵکی شاری کویەشتی لوڕستانە؛ ساڵی 2009 لەدایکبووە و لە تەمەنی پێنج ساڵی، بەهرەی ئاواز و گۆرانی گوتنی لەلایەن خوشکە گەورەکەیەوە دۆزراوەتەوە. لە 10 ساڵیدا چووەتە فێرگەی مۆسیقا و جگە لە دەنگ خۆشییەکەی، شارەزابوونی لە میوزیک و شێوازی گۆرانیگوتن سەرنجەکانی زیاتر راکێشاون. ئەو دەڵێت، هیوایەتی ئەوەیە ببێتە میوزیسیەنێکی گەورە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاڵای ئێران و VPN

ئێران لە "تاریکیی دیجیتاڵیدا"؛ 60 رۆژ بێ ئینتەرنێت و یەک ملیار دۆلار زیان

بە تێپەڕبوونی زیاتر لە 60 رۆژ بەسەر پچڕانی ئینتەرنێتی جیهانی لە ئێران، خەڵکی ئەو وڵاتە دەچنە سێیەم مانگی "تاریکی دیجیتاڵی"یەوە. پچڕانێک کە نەک تەنیا گورزێکی کوشندەی لە ئابووری داوە، بەڵکو بژێوی و باری دەروونی ملیۆنان هاووڵاتیی ئەو وڵاتەی تێکداوە.