رووداو-سلێمانی
دوای داخستنی تونێلی ده‌ربه‌ندیخان ئێستا ده‌توانرێت سێ رێگە بەکاربهێنرێت، وەک جێگرەوە بۆ گەیشتن بە ده‌ربه‌ندیخان و گەرمیان.
ناسیح مه‌لا حه‌سه‌ن، قایمقامی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان به تۆڕی میدیایی رووداوی راگه‌یاند: له شاری سلێمانییه‌وه بۆ ده‌ربه‌ندیخان نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر دەبێت، لەدوای داخستنی تونێلەکە دەتوانرێت سێ رێگەی دیکە بەکاربهینرێت، ئه‌وانیش رێگه‌كانی ناوتاق و قه‌ره‌داغ و به‌رانان. دوو لە رێگاکان بەکارهێنانیان ئاسانترە وەک رێگەی ناوتاق و بەرانان.
قایمقامی دەربەندیخان روونکردنەوەی زیاتریدا و گوتی: "رێگه‌ی به‌رانان هه‌مووی قیره و ئۆتۆمبێلی ئاسایی و بارهه‌ڵگریش ده‌توانێ ئه‌و رێگه‌یه به‌كار بهێنێت جگه له‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی كه مه‌رجی تووندوتۆڵیان تێدانییه، هەروەها تەنكه‌ره‌كان ناتوانن ئه‌و ڕێگایه به‌كاربهێنن، به‌هۆی سه‌ختی رێگا‌كه‌وه".
ساڵانە تونێلی دەربەندیخان نۆژەندەکرێتەوە، سەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ جارێکی دیکە تونێلی دەربەندیخان داخرا بەهۆی نۆژەنکردنەوە، تونێلەکە لە ساڵی 1954 لەلایەن دوو کۆمپانیای ئیتاڵی و فەرەنسی دروستکراوە، درێژییەکەی، 713 مەترە و زیاتر له 1000 كرێكار و ئه‌ندازیار كاریان لە تونێلەکەدا كردووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ