رووداو دیجیتاڵ
کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی بیبانی سەر بە ناحیەی پردێی پارێزگای کەرکووک لە نزیک رێگای هەولێر چەکداری نەناسراو تەقەیان لە دوو جووتیاری کورد کرد.
بەپێی گوتەی سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکووک بریندارێک گەیێندراوەتە نەخۆشخانەکە، دوو گوللـە بەر سەری کەوتوون و دۆخی تەندروستی جێگیرە.
سەرچاوەکە گوتیشی: "یەکێکی دیکە لە دانیشتووانی ناوچەکە بێسەروشوێنە و مۆبایلی داخراوە." بێسەروشوێنبووەکە ناوی سامان شوانییە.
عەبدلموتەلیب نەجمەدین، بەڕێوەبەری ناحیەی پردێ بە رووداوی گوت: "ئەو گەنجانە باخێکی سنووری گوندی بیبانی بوونە و بۆ هێنانی موەلیدە ویستوویانە بەرەو گوندی کارێز بچن، بەڵام کەوتوونەتە بۆسەی ژمارەیەک چەکداری نەناسراوە و قۆڵبەست کراون."
گوتیشی: یەکێک لە دەستگیرکراوەکان بەناوی پاڵا نەجمەدین ویستوویەتی هەڵبێ تەقەی لێکراوە و بریندارە، گومان دەکرێ ئەوەی دووەمیش رفێندرابێ.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ