کاسبکارێک: هەرکات باسی پێغەمبەر بکرێت، دەگریم

18-10-2021
بەهرۆز فەرەیدوون
قەڵای هەولێر لە پێشوازیی مانگی مەولوود
قەڵای هەولێر لە پێشوازیی مانگی مەولوود
نیشانەکردن یادی مەولوود
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

لە شاری هەولێر خەڵک بە جۆش و خرۆشەوە بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، یادی مەولوودیان کردەوە، بەشێک لە دووکاندارەکان بە نووسراوی رازاوە و بەخشینەوەی شیرینی و پیاوانی ئایینیش بەدەم ژەنینی دەف و سرووتە ئایینییەکان بەشداریی یادەکەیان کرد.
 
محەممەد یوسف کە مامۆستایە دەڵێت، مەولوود "یادێکی پیرۆزە و هەموو ساڵێک وەها بە خۆشی بکرێتەوە و ئینشائەڵڵا بە خێر و خۆشی بێت بۆ کوردستان". سۆما رەزا کە ژنی ماڵەوەیە، پێیوایە کە یادی مەولوود "شتێکی زۆر باشە" بەراورد بە شتانێکی دیکە کە خەڵک خۆیانی پێوە سەرقاڵ دەکەن.
 
شاری هەولێر ئەمڕۆ جمەی دەهات، سەتان کەس بە دەوروپشت و ناوەندی قەڵای هەولێردا دەگەڕان. هەروەها لە سلێمانی و لە مزگەوتی گەورەی شارەکە یادی مەولوود کرایەوە.
 
جووتیارێکی بەشداربوو لە یادەکە بەناوی ئەحمەد عەبدوڵڵا دەڵێت، پێغەمبەری ئیسلام (د.خ) "نازدارمانە، خۆشەویستمانە، هەر شوێن ئەو بکەوین باشە، هەر لەگەڵ ئەوبین باشە، هەر لە خزمەت ئەودا بین باشە".
 
لە زۆربەی مزگەوتەکانی هەولێر مەولوودنامە خوێندرایەوە، ئەوەش سەرەتای ئەو رۆژەیە کە بە درێژایی مانگێک یادی ئەو لەدایکبوونەی تێدا دەکرێتەوە.
 
مەلا جیهاد خەیلانی، مامۆستای ئایینی دەڵێت، "لەمڕۆدا ئەو پێغەمبەرە لەدایکبوو، ئەو پێغەمبەرەی کەوا شەفاعەتکارە بۆ ئەوانەی کە گوناهبارن، لە رۆژی قیامەت پێغەمبەر دەفەرموێت ئوممەتی ئوممەتی، هەموو پێغەمبەران دەڵێن، نەفسی نەفسی، بەڵام تاکە کەس کە دەفەرموێت ئوممەتی، حەزرەتی رەسولوڵڵایە".
 
کاسبکارێک بەناوی ئیسماعیل دەڵێت، "هەرکات باسی پێغەمبەر بکەن دەگریەم، دەڵێم تۆبەی بکەن و بگەڕێنەوە و غەیبەت مەکەن و حەرام مەخۆن".
 
د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە یادەکەدا بەشداریی کرد و رایگەیاند، "کاتی خۆی سوڵتان موزەفەر میری هەولێر بووە، ئێستاش مەرقەدەکەی لە هەولێرە، ئەو داهێنەری مەولوودیش بووە بەو شێوەیە، کەواتە ئەو کاتی خۆی ئەو یادەی ئاوها کردووەتەوە لە هەولێردا، هەر بۆیە ئەو کاریگەریی لەسەر ئەو کولتوورە هەبووە بە بەردەوامی لە شاری هەولێر".
 
بەخشینەوەی شیرینی، سفرە و خوانی رازاوەی مزگەوتەکان گەرموگوڕیی زیاتری داوەتە یادەکە، هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا و بەشداریکردنی سەتان کەس،  وایکردووە ساڵ بە ساڵ ئاپۆڕای خەڵک بۆ ئەو یادە، بەتایبەتتر لە هەولێر، زیاتر بکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان.

داوای گرێبەستکردن بۆ زیاتر لە 1500 وانەبێژی خوێندنی باڵا دەکرێت

دوای ئەوەی زیاتر لە چوار هەزار وانەبێژی خوێندنی باڵا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرانە گرێبەست، نزیکەی 1600 وانەبێژ ماون و هەوڵەکان بۆ بەگرێبەستکردنیان دەستیپێکردووە و ناوەکانیان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە.