داوای گرێبەستکردن بۆ زیاتر لە 1500 وانەبێژی خوێندنی باڵا دەکرێت

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
دوای ئەوەی زیاتر لە چوار هەزار وانەبێژی خوێندنی باڵا لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە کرانە گرێبەست، نزیکەی 1600 وانەبێژ ماون و هەوڵەکان بۆ بەگرێبەستکردنیان دەستیپێکردووە و ناوەکانیان رەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کراوە.
 
محەممەد نەجیب، یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەشێکی وانەبێژانمان هەبوون ناویان وەکو پاشکۆ هێندراوە، ئەوانەن کاتێک گرێبەست راگەیێندرا بە هۆکاری جیا لە کێشەی مامەڵە یان ئامادەنەبوونیان، نەکرانە گرێبەست و ئێستا کارکردن بۆ گرێبەستکردنیان دەستیپێکردووە".
 
د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی لە وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ بە تۆڕی مدیایی رووداوی گوت: "ئەوانەی پاشکۆن ئەنجوومەنی وەزیران داوای بەڵگەنامەکانیانی کردبوو، ئێمە بە نووسراوی فەرمی ئەوەی پێویست بوو دوێنێ بۆمان ناردوون".
 
بەگوێرەی نووسراوێک کە بۆ رووداو نێردراوە، لە 14-10-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان نووسراوی ژمارە 3856ـی ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا کردووە بە ناونیشانی "گرێبەستکردنی وانەبێژانی زانکۆکان (پاشکۆ)".
 
لە نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا کە واژۆی ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنەکەی لەسەرە هاتووە: "سەبارەت بە گرێبەستی وانەبێژانی دانەمەزراو (پاشکۆ) لەسەر میلاکی وەزارەتتان خشتەیەکی تایبەت بە هەڵگرانی بڕوانامەکانی ماستەر و دکتۆرا دەنێرین بۆ ناردنی بەراییەکانیان بۆمان."
 
لە وەڵامی نووسراوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، دوێنی 22-12-2025 نووسراوی ژمارە 24870ـی بە ناونیشانی "بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی زانکۆکان- پاشکۆ" ئاراستەی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران کردووە 
 
لە نووسراوەکەدا هاتووە: "هاوپێچ لەگەڵ نووسراومان، کۆنووسی لیژنەی وردبینی لە دۆسیەکانی ناوی وانەبێژانی دامەزراو و پاشکۆکانیان دەنێرین بۆتان؛ گشت بەراییەکان وردبینیان بۆ کراوە، بفەرموون بە کاری پێویست".
 
محەممەد نەجیب گوتی: "ئەو پاشکۆیانەی کار دەکرێ بۆ گرێبەستبوونیان، ئێستا زانیارییەکانیان لەبەردەستی ئەنجوومەنی وەزیرانە و بە دەرکردنی رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران ئەوانیش دەکرێنە گرێبەست".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژینگەی پارێزگای ورمێ دەڵێت، ئاستی پیسیی هەوای شارەکەی گەیشتووەتە 161 پلە.

هەوای ورمێ "بۆ هەموو کەسێک" مەترسیدارە

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پاراستنی ژینگەی پارێزگای ورمێ رایدەگەیێنێت، بۆ دووەمین رۆژ لەسەریەک هەوای شاری ورمێ لە دۆخی "ناتەندروست"ـدایە و ئاستی پیسییەکەی گەیشتووەتە 161 پلە. دەشڵێت، دۆخەکە بۆ هەموو توێژەکان مەترسیدارە.