رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، سەرجەم کاروبارەکانی ژمێریاری رادەگیرێت.
سێشەممە 23-12-2025 هاتووچۆی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاگاداری هاونیشتمانیانی کردەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی کۆتایی ساڵ، سەرجەم کاروبارەکانی ژمێریاری ئەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییە، رادەگیرێت.
بە گوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتووچۆی هەرێمی کوردستان، راگرتنی مامەڵەی ژمێریارییەکان، ئەمڕۆ 23ی 12ی 2025 لە کاژێر 13:00ی دوای نیوەڕۆ رادەگیرێت.
موقەدەم سامان عەلی، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی سەری ساڵ، بەهۆی پاکتاوی حیساباتی گەنجینەوە، مامەڵەکان تاوەکو دوای سەری ساڵ رادەگیرێت."
لەبارەی دەستپێکردنەوەی کاروبارەکانی ژمێریاریی هاتووچۆوە، گوتەبێژی هاتووچۆی گەرمیان دەڵێت، "لە 2ی 1ی 2026 کە دەکاتە یەکەم رۆژی دەوام، کاروبارەکانی ژمێریاریی هاتووچۆ دەستپێدەکاتەوە."
هەر ئەمڕۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان، رۆژی پێنجشەممە، 25ی كانوونی یەكەمی 2025، بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی حەزرەتی مەسیح (د.خ)، لە کەرتی گشتی (دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان) و کەرتی تایبەت، کردە پشووی فەرمی.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ