فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بەرواری باڵای دهۆک بەڕێوەدەچێ؛ 'پێنج رۆژ بەردەوام دەبێ'

18-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە بەرواری باڵای دهۆک بەڕێوەدەچێ؛ 'پێنج رۆژ بەردەوام دەبێ'

رووداو دیجیتاڵ

سێیەم فێستیڤاڵی بەرهەمە نێوخۆییەکانی دەڤەری بەرواری باڵا لە پارێزگای دهۆک بەڕێوەدەچێ. سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک دەڵێ، پێنج رۆژ بەردەوام دەبێ.
 
ئەمڕۆ شەممە 18-10-2025، شوکری جەمیل، سەرۆکی ژووری بازرگانیی دهۆک لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، 23ـی مانگ بە بەشداریی ژمارەیەک جووتیار، باخەوان، کۆمپانیا و کارگەی بەرهەمی نێوخۆیی، فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان لە دەڤەری بەرواری باڵا دەستپێدەکات.
 
بەگوتەی محەممەد شوکری، فێستیڤاڵەکە پێنج رۆژ بەردەوام دەبێ و ''جگە لە داهاتەکەی، تێیدا هەوڵ دەدرێ وەبەرهێنەران بۆ ناوچەکە رابکێشرێن''.
 
هاوکات فەهمی باڵەیی، یەکێک لە سەرپەرشتیارانی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکانی بەرواری باڵا لە کۆنفرانسە رۆژنامەڤانییەکەدا گوتی: ''هەموو ئامادەکارییەک بۆ بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە کراوە و جگە لە نمایشکردنی بەرهەمی خۆماڵیی دەڤەرەکە، کۆمەڵێک بڕگەی جیاوازی وەک چالاکیی هونەری، نیگارکێشان و کۆنسێرتی تێدا بەڕێوەدەچێ.'' 
 
فەهمی باڵەیی ئاماژەی بەوەش کرد، فێستیڤاڵەکە لە ناحیەی کانی ماسێی بەرواری باڵا بەڕێوەدەچێت و ''لەسەر ئاستی نێوخۆیی و دەرەوەی هەرێمی کوردستان خەڵک سەردانیکەری دەبێت''.
 
بەرواری باڵا ناوچەیەکی دەوڵەمەندی کشتوکاڵییە لە باکووری پارێزگای دهۆک کە بە سێو، هەنار، هەنگوین و ترێ بەناوبانگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.