شارەوانیی پیرزین: بەر لە یەکەم باران هەموو رێڕەوە ئاوییەکانمان پاککردنەوە

18-12-2021
جووتیار قارەمان
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شارەوانیی پیرزین رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ پێش یەکەم باران بارین سەرجەم رێڕەوە ئاویەکانیان پاککردووەتەوە، بۆیە لە پیرزین لافاو هەڵنەستاوە، تەنها ئاو چووەتە چەند ماڵێک ئەویش مەترسیدار نەبووە.
 
ئەمساڵ لە هەولێر دوو گەڕی بارانی بەلێزمە باریوە، لەگەڵ هەر بارانێکدا لافاو لە چەند گەڕەکێک دروستبووە بەو هۆیەوە زیانێکی زۆری بە دانیشتووانەکەیان گەیاندووە. پیرزینیش یەکێکە لەو گەڕەکانەی کە مەترسیی لەسەرە.
 
ئازاد حەمەد، سەرۆکی شارەوانیی پیرزین بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "ئەمساڵ بەر لە یەکەم باران سەرجەم زێراب و رێڕەوە ئاوییەکانمان پاککردنەوە، بۆیە لە کاتی باراندا لە پیرزین هیچ لافاوێک دروستنەبوو. لە بارانەکەی پێرێ شەویشدا هەشت ماڵ ئاو چووەتە ناویان، بەڵام بە شێوەیەکی مەترسیدار نەبووە".
 
سەرۆکی شارەوانیی پیرزین ئاماژەی بەوە دا، رۆژی هەینی 17-12-2021 رێڕەوی ئاوەڕۆیەکی یەدەگیان دروستکردووە بۆئەوەی مەترسی لەسەر گەڕەکی نەورۆزی پیرزین نەهێڵرێت.
 
بەشێک لە دانیشتووانی نزیک گۆڕستانی کۆنی پیرزین کێشەی زێرابیان هەیە و باس لەوە دەکەن، زێرابەکە بچووکە و ماڵی زۆری لەسەرە، کاتێک باران دەبارێت بەرگە ناگرێت و ئاو بۆ ماڵەکانیان دەگەڕێتەوە. هەروەها لە کاتی باران بارینی زۆردا مەترسیی ئەوەیان لەسەرە خانووەکانیان ژێرئاو بکەون.
 
ئازاد حەمەد گوتیشی، "ئێمە ماوەیەک پێش ئێستا دەرخستەی تایبەتمان بۆ ئەو زێرابە دروست کردووە کە 59 ملیۆن دیناری تێدەچێت. بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێریش زانیاریی تەواوی لەسەر کێشەکە هەیە، بەڵام پێی گوتووین کە پارەکە زۆرە و پێیان دابین ناکرێت".
 
سەرۆکی شارەوانیی پیرزین باسی لەوەش کرد، دووبارە دەرخستەیەکی دیکەیان بۆ چاککردنەوەی زێرابەکە ئامادە کردووە کە بڕەکەی سێ ملیۆن دینارە. لەبەرئەوەی کۆتایی ساڵە و لە دەزگا حکومییەکان ئەژماری کۆتایی دەکرێت، ئێستا بەڵێنیان پێدراوە کە 10-01-2022 پارەکەیان بۆ خەرج بکرێت و بە شێوەیەکی کاتی گرفتی زێرابەکە چارەسەر دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پارچەزەوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە

ساڵێک و 8 مانگە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە. بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، 480 هەزار کەس مامەڵەیان تەواو کراوە و ئەوانەی ماون ناویان بۆمان نێردراوە.