لە ئامەد بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دوو کەس دەستگیر دەکرێن

18-12-2022
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە ئامەدی باکووری کوردستان بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر چەند باڵەخانەیەک و ئەنجامدانی رێوڕەسمی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان، دوو کەس دەستگیرکران.
 
ژیان تیمورتاش، گوتەبێژی کۆمەڵەی گەنجانی نەتەوەیی کوردستان CNK و شێرزاد کڵچ ئاسڵان، لێپرسراوی لقی سوور-ی ئامەدی کۆمەڵەکە، بەهۆی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لەسەر چەند باڵەخانەیەک و ئەنجامدانی رێوڕەسمی بەرز راگرتنی رۆژی ئاڵای کوردستان لە گۆڕەپانی شێخ سەعید، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستگیرکران.
 
رۆژی 21ی تشرینی یەکەمی 2022، ژیان تیمورتاش بە تۆمەتی ئەندامبوون و بانگەشەکردن بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە لەلایەن دژەتیرۆری ئامەد دەستگیرکرابوو، بەڵام بەهۆی نەبوونی بەڵگە، رۆژی 23ی تشرینی یەکەم ئازاد کرا.
 
لە 19-06-2004، پەرلەمانی کوردستان رۆژی 17-12ی هەموو ساڵێکی وەکو رۆژی ئاڵا دیاریکرد؛ بڕیارەکە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی هەرێمی کوردستانەوە پەسند کرا؛ ئێستا ساڵانە بە رێوڕەسمی جیاواز رۆژەکە بەرز رادەگیرێت.
 
جگە لە باشووری کوردستان، هەندێکجار لە بەشەکانی دیکەی کوردستان ئەو رۆژە بەرز رادەگیرێت، بەتایبەتی لە رۆژئاوای کوردستان هەندێک چالاکی بەم بۆنەیەوە لەلایەن پارتەکانی سەر بە ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی لە سووریا - ئەنەکەسە بەڕێوەدەچن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هێزێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

چارەنووسی 442 پێشمەرگەی لیوای 20ی هاوبەش بە نادیاری ماوەتەوە

سەدان گەنج کە ناویان بۆ لیوای 20ی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەرچووە، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک بەسەر تەواوکردنی رێکارەکان، هێشتا فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەرنەچووە. بەرپرسانی سەربازی و پەرلەمانتارانیش دەڵێن، گرفتەکە پەیوەستە بە پێکهێنانی حکومەت و پەسەندکردنی بودجەی 2026