بارەگای بارزانی: هاوکاریی خەڵک بۆ لێقەوماوانی چەمچەماڵ جێگەی پێزانینێکی زۆرە

18-12-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بارەگای بارزانی سوپاسی خەڵک و رێکخراوەکانی کوردستان دەکات کە بە هانای لێقەوماوانی لافاوەکەی چەمچەماڵەوە چوون و دەڵێت: "ئەمە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتمانییە."
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 18-12-2025، بارەگای بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە و ستایشی هەڵمەتی بەرفراوانی یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ و دەوروبەری دەکات.
 
لە پەیامەکەدا هاتووە: "دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و روودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، رێکخراوەکان و هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بەگشتی و لە ناوچە جیاوازەکانەوە، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانیان دا."
 
بارەگای بارزانی ئەو دەستپێشخەرییەی خەڵک بەرز دەنرخێنێت و دەڵێت: "ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتمانیی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە."
 
دەقی پەیامەکە:
 
دوابەدوای بارینی بارانێکی زۆر و روودانی لافاو لە سنووری چەمچەماڵ و دەورووبەری، رێکخراوەکان و هاووڵاتیان و خەڵکی کوردستان بە گشتی و لە ناوچە جیاوازەکانی کوردستان، بەشێوەیەکی بەرفراوان یارمەتیی لێقەوماو و زیانلێکەوتووانی ئەو رووداوەیان دا، لێرەدا سوپاسی هەموو ئەوانە دەکەین کە یارمەتییان گەیاندووەتە لێقەوماو و زیانبارانی لافاوەکە، ئەوە نموونەیەکی بەرزی هاوسۆزی و هاودەنگیی نەتەوەیی و نیشتیمانیی نێوان کوردستانیانە و جێگەی پێزانینێکی زۆرە.
 
هیوای ئارامی و سەلامەتی بۆ هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان دەخوازین.
 
بارەگای بارزانی
18ی کانوونی یەکەمی 2025

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان

گەڵف کیستۆن: ئامادەین بەخێرایی دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بکەینەوە

کۆمپانیای گەڵف کیستۆنی بەریتانی ئامادەیی خۆی نیشان دەدات بۆ دەستپێکردنەوەی بەپەلەی بەرهەمهێنان و هەناردەکردنی نەوت لە کێڵگەی شێخان، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئەمریکا و ئێران، کارەکانی لە کێڵگەکەدا راگرت.